14/05/2022
334 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ڕێگه‌گرتن له (تای خوێنبه‌ربوون) كوشتارگه‌ی سلێمانی چه‌ند ئاژه‌ڵێك ڕه‌تدەكاته‌وه
په‌یام
كوشتارگه‌ی نوێی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، بۆ ڕێگه‌گرتن له ڤایرۆسی (تای خوێنبه‌ربوون) چه‌ند ئاژه‌ڵێك بۆ سه‌ربڕین ڕه‌تكراونه‌ته‌وه. داواش له هاوولێتیان ده‌كات گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان نه‌كڕن.
كوشتارگه‌ی نوێی سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوا له هاوڵاتییان ده‌كات هاوكاریان بن بۆ ڕێگه‌گرتن له بلێوبوونه‌وه‌ی په‌تای تای خوێنبه‌ربوون، له‌و ڕووه‌شه‌وه داوا ده‌كات گۆشتی سه‌رجاده و شه‌قامه‌كان نه‌كڕن، چونكه پشكنینیان بۆ نه‌كراوه و نازانرێت ئایا ده‌توانرێت بخورێن یان نا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا هاتووه، چه‌ند ئاژه‌ڵیك به‌هۆی هه‌بوونی گه‌نه به له‌شیانه‌وه، له‌لایه‌ن ستافی پزیشكییه‌وه ره‌تكراونه‌ته‌وه سه‌رببـڕدرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبوون و مردنی به په‌تای (تای خوێنبه‌ربوون) راگه‌یاند، هاوكات، هه‌فته‌ی رابردووش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به په‌تاكه له‌و پارێزگایه راگه‌یاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە