14/05/2022
316 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا داوای له هاوتا ڕووسییه‌كه‌ی كرد ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت
په‌یام
دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئۆكرانیا بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا ده‌به‌ستێت و داوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی لێده‌كات.
لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا روسییه‌كه‌ی، سێرگی شۆیگو ئه‌نجامدا داوای راگه‌یاندنی "ئاگربه‌ستی به‌په‌له‌ی له ئۆكرینادا" كرد.
جۆن كیربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بلێوكرده‌وه و ئاشكرایكرد: ئۆستن بۆیه‌كه‌مین جار له دوای 18ی شوباته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی، شۆیگو ئه‌نجامداوه.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه "ئۆستن بانگهێشتی رووسیای كردووه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی به‌په‌له له ئۆكراینادا و جه‌ختی له گرنگی به كراوه‌یی جێهێشتنی نێوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندی كردووه‌ته‌وه".
هێرشی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا له 24ی شوبات ده‌ستی پێكرد و له‌و كاته‌وه تا ئێستا ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا ژماره‌یه‌كی زۆر سزایان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە