03/09/2019
3005 جار خوێنراوەتەوە
تەمەڵی چاو،هۆکارەکانی و چارەسەرەکەی
پهیام
تەمەڵی چاو واتە ئاستی بینین لە یەکێک یان هەردو چاوەکە
بەشێوەیەکی ئاسای گەشە ناکات و کەم دەبێت
ئەم حاڵەتە لەتەمەنی منداڵیدا ڕودەدات،بەشێوەیەکی گشتی
خوار ٦ ساڵ،وە چارەسەرەکەشی تا تەمەنی ۸ ساڵی زۆر کاریگەر دەبێت، لەسەرو ۸ ساڵی چارەسەر کردن کەمتر کاریگەری دەبێت.
بۆیە
زوو دەست نیشان کردنی و چارەسەرکردنی زۆر گرنگە.
هەموو
مناڵێک پێویستە لە ٦مانگی،۳ ساڵی پاشان ساڵانە پشکنینی
چاوی بۆ بکرێت.
هۆکارەکانی:
۱- بونی دەرەجەی کزی چاو واتە
نزیک بین ،دوربین یاخود ئەستیگماتیزم ،ئەگەر مناڵەکە چاویلکە لە چاو نەکات ئەبێتە
هۆی تەمەڵی
۲-بونی خێلی چاو
۳-بونی نەخۆشی لە یەکێک
لەبەشەکانی چاو وەک ئاوی سپی ،تەڵخبونی گلێنە،داکەوتنی پێڵوی چاو.
چارەسەرەکەی:
۱- چارەسەری هۆکارەکەی بۆ
نمونە ئەگەر چاوی کزبوو چاویلکە بەکاربهێنرێت،ئاوی سپی نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
۲-بەستنی چاوە بەهێزەکە بۆ
ماوەیەکی دیاری کراو وە بەکارهێنانی چاوە تەمەڵەکە.
۳-بەکارهێنانی قەترەی
ئەترۆپین،ئەم ڕێگە زۆر بەکەمی بەکاردێت تەنها لە چەند حاڵەتێکی تایبەتدا
بەکاردەهێنرێت.
دكتۆر کانی عهلی عومهر
پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی
چاو
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە