14/05/2022
412 جار خوێنراوەتەوە
شاره‌زایەکی كه‌شناسی: شه‌پۆلێكی دیكه‌ی خۆڵبارین ڕوو لە هه‌رێمی كوردستان دەکات
پەیام
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووە: شه‌پۆلێكی دیكه‌ی خۆڵبارینی مامناوه‌ند بۆ چڕ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
راشیگەیاندووە: لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە 16ی ئایاری 2022، ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی مامناوەند بۆ چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە، ئه‌مه‌ش لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی ھەوا لە دەریای ناوەراستەوە کە بەسەر ناوچەکانی باکوری سوریاوە داخڵی باکوری کوردستان و وڵاتی تورکیا دەبێت بەشێوەی بارانبارینی پچر پچر کاریگەری لەسەر ئەم ناوچانە دەبێت.
باسی له‌وه‌شكردووه: بەرەی پێشەوەی نزمەپاڵەپستۆکە لە ھەوایەکی وشک پێکھاتووە دەکەوێتە نێوان سنووری وڵاتی عیراق و سوریا دەبێتە ھۆی زیادبوونی بەرچاوی خێرایی با کە ئەمەش لەم ناوچانەدا ھۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی زۆر و پێشبینی دەکرێت بە ئاراستە باکەوە ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بگاتە ناوچەکانی ھەرێم و عێراق کاریگەری بەگشتی تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە 17ی ئایار به‌رده‌وامی ده‌بێت.
هاوكات پێشبینی ده‌كرێت له رۆژى شه‌ممه 14ی ئایاری 2022، پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روو له به‌ربوونه‌وه بكه‌ن به‌جۆرێك چوار بۆ پێنج پله له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه به‌رز ده‌بێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە