14/05/2022
383 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ردۆگان: دژایه‌تیی خۆمان بۆ ئه‌ندامبوونی فینله‌ندا و سوید له ناتۆ ڕادەگه‌یەنین
پەیام
سه‌رۆككۆماری توركیا كه وڵاته‌كه‌ی یه‌كێكه له ئه‌ندامه به‌هێزه‌كانی ناتۆ، دژایه‌تیی خۆی بۆ ئه‌ندامبوونی فینله‌ندا و سوید له ناتۆدا ڕاگه‌یاند.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئه‌ندامێتیی سوید و فینله‌ندا له ناتۆ وتی "له ئێستادا به‌دواداچوون بۆ پێشهاته‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام بۆچوونێكی ئه‌رێنیمان نییه".
ئه‌ردۆگان هۆكاری ناڕازیبوونی وڵاتەکەی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌و دوو وڵاتەو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا په‌نای په‌كه‌كه و چه‌ندین ڕێكخراوی دیكه‌ی دوژمنی توركیایان داوه.
سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرده كه "ئه‌و وڵاتانەی ڕێگه‌یان به ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و ئه‌و ڕێكخراوانه داوه وه‌كوو په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانه‌كانیاندا چالاك بن، بۆیه له پرسی ئه‌ندامێتیی سوید و فینله‌ندا له ناتۆ، ناكرێت ڕووانگه‌یه‌كی ئه‌رێنییان هه‌بێت".
ئه‌ردۆگان جه‌ختی كرده‌وه پێشتر سه‌باره‌ت به یۆنان هه‌ڵه‌یه‌كیان له‌باره‌ی ناتۆوه كردووه و، وه‌كوو توركیا نایانه‌وێت هه‌ڵه‌ی دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن.
جێگه‌ی باسه ڕێكخراوی ناتۆ كه له 30 ئه‌ندام پێكهاتووه، هه‌ر وڵاتێک مافی ڤیتۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌ندامێتیی وڵاتێکی نوێ‌دا هه‌یه و، دژایه‌تیی توركیا بۆ ئه‌و دوو وڵاتە، ڕێگر ده‌بێت له به‌ئه‌ندامبوونیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە