13/05/2022
174 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دەیەوێت سه‌ردانی سه‌در بكات
پەیام
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌یه‌وێت به نهێنی شاندێكی نوێ ڕه‌وانه‌ی لای موقته‌دا سه‌در بكات به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نوێ بۆ ده‌رچوون له دۆخی چه‌قبه‌ستووی سیاسی له عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی عێراقی ئاشكرایكردووه شاندێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌كات و پێشنیازێكی نوێ ده‌خه‌نه به‌رده‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له باره‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی حه‌وت مانگه هه‌ڵبژاردن كراوه، به‌لێم تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه ئه‌نجام بۆ دروستكردنی حكومه‌ت.
سه‌باره‌ت به كاتی سه‌ردانی شانه‌ده‌كه ئه‌و سه‌رچاوه ئاشكرایكردووه كه كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، به‌لێم ناوه‌ڕۆكی ده‌ستپێشه‌خه‌ریه‌كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته به به‌شداریی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی.
ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكدایه كه پێشتر چه‌ند جارێك پێشنیازی سه‌در له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها دواین ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ماهه‌نگیش له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه ڕه‌تكرابوویه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە