13/05/2022
293 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عه‌لی باپیر: ده‌سه‌ڵات خیانه‌تی له كه‌رتی ته‌ندروستی كردووه
پەیام
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی كۆنگره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستكارانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و له كۆنگره‌كه‌شدا مامۆستا عه‌لی باپیر وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
بڕیاره له كۆنگره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستكارانی كوردستان ده‌سته‌ی نوێ هه‌ڵبژێرێت و كار بكرێت بۆ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبرنی ئیشوكاره‌كانی ته‌ندروستكاران.
مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌ڕاوێزی كۆنگره‌ی سێیه‌می ڕێكخراوی ته‌ندروستكارانی كوردستان و ڕۆژی جیهانی په‌رستاران وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و باسی له ڕۆڵی گرنگی پزیشكان و ته‌ندرستكاران كرد، هه‌روه‌ها له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی ده‌ستیان خستۆته بینه‌قاقای كه‌رتی گشتی ته‌ندروستی و بایه‌خدانیان به كه‌رتی تایبه‌ت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە