12/05/2022 492 جار خوێنراوەتەوە

پیکێ: مۆرینیۆ وای لە یاریزانەکانی ڕیاڵ کردبوو وەڵامی سڵاوی ئێمەیان نەدەدایەوە

پەیام سپۆڕت - مەروان تالب

جێڕارد پیکێ ئیسپانی و بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرای دەکات مۆرینیۆ وایی لە یاریزانەکانی ڕیاڵ کردووە وەڵامی سڵاوی ئێمەیان نەدەدایەوە.

 لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سپۆڕت، پێکێ سەرەتا وتی: گرژی یاریزانانی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لە ساڵی 2012 گەیشتبووە لوتکە و تەنانەت چاڤی و کاسیاس  کە هاوڕێیەکی نزیک بوون پێکەوە قسەیان نەدەکرد، لە کۆتایدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبوو لەگەڵ یەکتر یاریی بکەن، چونکە ئێمە دەمانویست یاریی کۆتای جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بکەین و خۆشبەختانە شتەکان چارەسەر بوون و نازناوەکەمان بردەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی پیکێ ئاشکرای دەکات، تەنانەت خۆزێ مۆرینیۆ وای لە یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید دەکرد کە بڕوا بکەن ئەوان ڕقیان لێیانە، چونکە دەیزانی ڕیاڵ مەدرید لە بەرشەلۆنە لاوازترە، کار گەیشتبووە ئەوەی کاتێک لە ژووری جلگۆڕین لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا سڵاوی لە کاسیاس کردووە وەڵامی نەدەدایەوە.

لە کۆتای قسەکانی جێڕارد ڕایگەیاند، پێیوایە مۆرینیۆ یەکێک بووە لەو هۆکارانەی پیپ گواردیۆلا بەرشەلۆنەی جێهێشت، دوای ئەوەی مۆرینیۆ وەک ڕاهێنەری ئینتەرمیلان لە بەرشەلۆنەی بردەوە، لە ڕیاڵ مەدریدیش پێیان وابوو ئەو کەسە دەبێت لە بەرشەلۆنە دەباتەوە، بەڵام لە یەکەم سەردانیدا بۆ کامپنو 5-0 شکستی هێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 3 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

سەرەتا