پێش 1 هەفتە 122 جار خوێنراوەتەوە

کەیسی کۆمپیوتەر کاری چییە؟

بریتییە لەو بەشەی کە پارچەکانی دیکەی کۆمپیوتەر کۆدەکاتەوە، ساردیاندەکاتەوە و دەیانپارێزێت. گرنگیدان بە کەیسی کۆمپیوتەر گرنگی دانە بە هەموو پەرچەکان چونکە هەر کێشەیەک لەم پارچەیەدا هەبێت کاریگەری لەسەر پارچەکانی دیکەی کۆمپیوتەر هەیە بەتایبەتی ئەوانەی کە گەرمییەکی زۆر دەردەدەن.

لە بەناوبانگترین ئه‌و براندانه‌ی كه‌ کەیسه‌كانیان لە کوردستان دەست دەکەوێت بریتییە لە (NZXT-cooler master - Corsair)

بەشێوەیەکی سەرەکی چوار قەبارەی کەیس هەیە

مینی تاوەر: بچوکترین قەبارەی کەیسە و زووتر گەرم دەبێت.

مید تاوەر: باوترین جۆرە و زۆرترین فرۆشی هەیە.

فوول تاوەر: قەبارەیەکی گەورەتری هەیە.

سوپەر تاوەر: بەشێوەیەکی گشتی دوو کۆمپیوتەری تێدا جێدەبێتەوە (واتا دوو مەزەربۆردی کۆمپیوتەر).

بە گشتی تا کەیس قەبارەی گەورەتر بێت فێنکتر دەبێت.

هەرچەندە کەیسەکەمان فێنکتر بێت ئەوا پارچەکانی ناوی کەمتر گەرم دەبن و كه‌متر زیانی پێ دەگات، ئەمەش وادەکات تەمەنی پارچەکانمان زیاتر بێت. گەورەترین هۆکاری فێنکی کەیسیش بریتییە لە فانەکان، سێ قەبارەی سەرەکیمان هەیە لە فانەکاندا کە لە کەیسدا بەکاردێت ئەوانیش (120mm-140mm-200mm).

فانەکان بە جۆرێک دیزاین کراون لە ناو کەیسدا کە لە بەشی پێشەوەی کەیس هەوا ببەنە ناو کەیسەکە و لە بەشی سەرەوە و پشتەوە هەواکە ببەنە دەرەوە.

هەندێک لە کەیسەکان پارچەکانی کۆمپیوتەر زۆر بە باشی فێنک دەکەنەوە بەڵام دەنگێکی زۆر دروست دەکەن و دەبێتە هۆی بێزاربوونت، پێویستە کەیسێک هەڵبژێریت لە هەمان کاتدا پارچەکان بە باشی فێنک بکاتەوە و دەنگێکی کەمیش دروست بکات.

کەیسەکان لە (ئەلەمنیۆم - ئاسن - شووشە - پلاستیک) دروست دەکرێن، ئەو کەیسانەی کە زۆرتر پلاستیکی تێدا بەکاردێت نرخیان هەرزانترە لەبەرئەوەی زووتر گەرم دەبن.

فرۆنت پانڵ یان بەشی پێشەوەی کەیس زۆر کات شوێنی دەرچەی USB و هیدفۆن و دوگمەی پاوەری لەسەرە.

بەگشتی ئەو پارچانەی دەکەونە ناو کەیس ئەمانەن
(مەزەربۆرد - پڕۆسێسەر - کارتی شاشە - ڕام - بیرگەی سەرەکی(ستۆرج) - پاوەر سپلای)

لە (تێک ئای) وەرگیراوەش

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    کەیسی کۆمپیوتەر کاری چییە؟

  • پێش 2 هەفتە

    تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاوپۆشی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامی ڕق و دووبه‌ره‌كی دژ بە موسڵمانان ده‌كه‌ن

  • پێش 2 هەفتە

    کۆمپانیاکانی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەدا ٨٩ی سکاڵاکانی موسڵمانانیان پشتگوێخستووە

  • پێش 2 هەفتە

    هاوینە و مۆبایلەکەم گەرم دادێت، چی بکەم؟

  • پێش 4 هەفتە

    لە ٢٠٢١دا فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە

  • 11/04/2022

    ئایا بارگاویکەرەوەی خێرا زیانی هەیە بۆ تەمەنی پاتری؟

  • 09/04/2022

    بەهێزی پاتری مۆبایلەکان بە زۆری (میلی ئەمپێر) بەراورد ناکرێن

  • 03/04/2022

    کامێرای دیجیتاڵ بەرامبەر کامێرای مۆبایل: جیاوازییان چییە؟

سەرەتا