11/05/2022 1405 جار خوێنراوەتەوە

كوه‌یت.. شۆفێرێكی تاكسی له‌سه‌ر نوسینی ئایه‌تێكی قورئان ده‌ستگیرده‌كرێت

په‌یام

وەزارەتی ناوخۆی كوەیت شۆفێرێكی تاكسی دەستگیردەكات پاش ئەوەی وێنەی ئۆتۆمبیلەكەی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكرایەوە و لە پشتەوەی ئۆتۆمبیلەكەی ئایەتێكی قورئانی بە مەبەستی هاندانی خەڵك بۆ سەركەوتنی ئۆتۆمبیلەكەی نوسیبوو.
شۆفێرەكە بە مەبەستی بانگێشتكردن و هاندانی خەڵك بۆ سەركەوتنی ئۆتۆمبیلەكەی ئایەتێكی سوورەتی (هود) "یا بنی اركب معنا ولا تكن مع الكافرین"نوسیبوو.
پاش بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبیلەكەش وەزارەتی ناوخۆی كوەیت هەستا بە دەستگیركردنی شۆفێرەكە و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلەكەش بە بیانووی پێشێلكردنی یاسا و ڕێنماییەكانی هاتووچۆ.
هەروەها وەزارەتی ناوخۆی كوەیت راشیگەیاندووە، ڕێكاری پێویست بەرامبەر بە كۆمپانیاكە و شۆفێرەكەش دەگیردرێتە بەر.
"یا بنی اركب معنا ولا تكن مع الكافرین" واتا؛ ئەی كوڕە چكۆلەكەم وەرە و لەگەڵمان سەركەوە و خۆت لە ئێمە مەبوێرە و، لەكافر و بێباوەڕان مەبە بە ئاینی خوا. (تەفسیری رامان)
ئەوەش وتەی پێغەمبەر (نوح) ـە علیە السلام، پاش جوڵەكردنی كەشتییەكە و بردنی بەناو شەپۆلەكانی دەریادا بانگ لە كوڕەكەی دەكات بۆ ئەوەی سەركەوێت لەگەڵیان، كە لە بێباوەڕان بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەنتەرێكی توێژینەوە: تا ساڵی 2035 ئیسلام دەبێتە گەورەترین ئاینی جیهان

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. به‌هۆی پرسیارێكی ئاسانه‌وه‌ به‌شداربوویه‌ك خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی له‌ده‌ست دا

  • پێش 2 هەفتە

    لە ماوەی سێ ساڵدا شەش ملیۆن نەمام لە سنە چێنراون

  • پێش 2 هەفتە

    ژنێكی ئیتاڵی كۆشكێكی مێژوویی بنەماڵەكەی بۆ منداڵانی غەززە دەفرۆشێت

  • پێش 3 هەفتە

    لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران

  • پێش 3 هەفتە

    كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

  • پێش 4 هەفتە

    لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو گەنجە ئەمریكییەی 19 سەرنشینی پاسێكی ڕزگار كرد دەڵێت قورئان هاندەری بووە

سەرەتا