10/05/2022 250 جار خوێنراوەتەوە

نهێنێ کۆبوونەوەی بریکارەکەی مانێ لەگەڵ بەرپرسانی بایرن میونخ ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

نهێنی کۆبوونەوەی بریکارەکەی سادیۆ مانێ لەگەڵ بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونخ  ئاشکرا دەبێت و مەبەست لەو کۆبوونەوەیە گواستنەوەی یاریزانە سەنیگالییەکە نەبووە و بەڵکو ئامانجەکە یاریزانێکی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بووە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بەشێک لە میدیاکانی ئەوروپا باسیان لەوە دەکرد، حەسەن ساڵح حەمیدچی بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونخ کۆبوونەوەی لەگەڵ "بۆرن بێزمەری" بریکارەکەی سادیۆ مانێ ئەنجام داوە و وا باس دەکرا یاریزانە سەنیگالییەکە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکەوە دەکات.

بەڵام پۆڵ جۆیسی ڕۆژنامەنووسی نزیک لە یانەی لیڤەرپووڵ ئاشکرای دەکات، دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە بریکارەکەی مانێ لەگەڵ کارگێڕی ڕیدز  بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەیان کۆدەبێتەوە.

هەروەها ئاشکراشی کردووە، هیچ جۆرە پەیوەندیەک لەلایەن بایرن میونخ یان بەرشەلۆنەوە بە یانەی لیڤەرپوڵەوە نەکراوە،لە ئێستادا بریکارەکەی مانێ لەگەڵ "جولیان وارد" بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە لە پەیوەندیەکی باشدایە و لە یاریەکەی ڤیاریاڵیش لەگەڵ شاندی یانەکە  لە یاریگادا ئامادەبوون.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو،  ئەو کۆبونەوەیەی کە لە نێوان بایرن میونخ و بریکارەکەی مانێ ئەنجام دراوە پەیوەندی بە یاریزانە سەنیگالییەکەوە نەبووە، بەڵکو یانە باڤارییەکە گفتوگۆی گواستنەوەی یاریزانێکی دیکەی کردووە کە بریکاری ئەو یاریزانە هەمان بریکارەکەی مانێیە و یاریزانەکەش  ناوی "کۆنارد لەیمارە" و یاری بۆ یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەکات، لە هەمانکاتیشدا بریکاری "سێرجی گنابری" یاریزانی یانەی بایرن میونخ کە هاوینی 2023 گرێبەستی ئەم یاریزانەش کۆتایی دێت و یانەکە دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ درێژ بکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

سەرەتا