07/05/2022 392 جار خوێنراوەتەوە

بزانە سیمیۆنی ڕێڕەوی ڕێزلێنان بۆ ڕیاڵ دەکات؟ وەڵامی ئانچلۆتی بۆ قسەکەی چێبووە؟

پەیام سپۆڕت - مەروان تاڵب

دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند یانەکەیان پیرۆزبای لە ڕیاڵ کردووە و ڕێزی هاندەرانی خۆشیان دەگرن و ئانچلۆتیش ئاشکرای کرد ڕێزی ئەو دراوسێیەیان دەگرێت.

لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کە بۆ یاری دێربی سبەی بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید بۆی ڕێکخرا بوو، ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەر ڕێڕەی ڕێزلێنانی نازناوی لالیگا بۆ ڕیاڵ مەدرید وتی: هەمیشە بە دوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەگەڕێن و مشتومڕی زۆری لەسەرە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە یانەکەمان پیرۆزبای لە ڕیاڵ مەدرید کردووە و ئێمە ڕێزی زیاترمان بۆ هاندەرانمان هەیە و هەوڵ دەدەین لەو شتە دوور بکەوینەوە.

لای خۆشییەوە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یاری دێربی بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید، کارلۆ ئانچلۆتی ڕایگەیاند، ڕێزی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەگرن ئەگەر ڕاڕەوی ڕێزلێنانیان بۆ بکات یاخود نا، چونکە دراوسێ و دۆستین و هەموو کەس ئەو کارە دەکات کە خۆی دەیەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

سەرەتا