07/05/2022
443 جار خوێنراوەتەوە
دۆزینه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئاو له ژێر توێكڵی سه‌هۆڵی كیشوه‌ری ئه‌نتاركتیكا
پەیام
زانایان بڵاویان كرده‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار بڕێكی زۆر ئاویان له قۆڵایی توێكڵی ئه‌و سه‌هۆڵه‌دا دۆزیه‌وه‌ته‌وه كه كیشوه‌ری ئه‌نتاركتیكای داپۆشیوه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له گۆڤاری ساینس-دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه له به‌شی خۆرئاوای ئه‌نتاركتیكا له مه‌ودایه‌كی 100 كیلۆمه‌تریدا، بڕێكی زۆر ئاو له شێوه‌ی ئیسفینجی ته‌ڕدا دۆزراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ بكرێت ره‌نگه ده‌ریاچه‌یه‌كی لێ پێكبێت كه قوڵاییه‌كه‌ی 220 بۆ 820 مه‌تره.
ئه‌و تیمه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، ته‌كنیكێكیان به‌كارهێناوه كه پێی ده‌وترێت وێناكردنی موگناتیسی و راسته‌وخۆ ئامێره جیۆفیزیكیه‌كانیان له‌سه‌ر رووه‌كه جێگیركردووه بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی له‌ژێر سه‌هۆڵه‌كان.
كلۆی گوستافسۆن نووسه‌ری توێژینه‌وه‌كه، له په‌یمانگای سكریپس له زانكۆی سان دیێگۆ له كالیفۆرنیا، له لێدوانێكیدا بۆ سی ئێن ئێن رایگه‌یاند ''خه‌ڵكی پێیانوابوو ئاوی ژێرزه‌وی قووڵ ده‌بێت له‌م شوێنانه‌دا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه وێنایه‌كی ورد بدات به‌ده‌سته‌وه''.
هاوكات كیری كه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر، مامۆستا له به‌شی زانسته‌كانی زه‌وی و ژینگه له زانكۆی كۆڵۆمبیا، باسی له‌وه كرد كه به قوڵایی زیاتر له پێنج كیلۆمه‌تر و له ژێر ناوچه‌ی سه‌هۆڵه‌كه وێنای ئه‌و ئاوه‌یان گرتووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە