07/05/2022
196 جار خوێنراوەتەوە
كۆشكی سپی داوای بودجه‌ی ٢٢ ملیار‌و نیو دۆلار بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كات
پەیام
كۆشكی سپی له باره‌ی دووباره به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونی به په‌تای كۆرۆنا له پایزدا هۆشداریی ده‌دات و ده‌یه‌وێت ئاماده‌كاری پێویست بكات.
كۆشكی سپی ئه‌مریكا داوای له كۆنگرێس كرد بڕی 22 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دابین بكات بۆ به‌رده‌وام هاوكاریه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وی كۆرۆنا، به‌ڵام كۆمارییه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه بڕێكی زۆر كه‌متر له‌و ژماره‌یه دابین بكرێت.
به پێی ڕاپۆرتی نیۆرك تایمز له كاتێكدا كۆشكی سپی هۆشدارییه‌كانی زیاد ده‌كات له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پایز و زستاندا، ئاماده كاری ده‌كات بۆ نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ دابینكردنی پێكوته‌ی كۆرۆنا دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه.
له به‌رانبه‌ر داواكاری كۆشكی سپی، بۆ هاوكارییه‌كانی تایبه‌ت ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها بڕی 5 ملیار دۆلار هاوكاری دابین بكرێت.
ئیداره‌ی بایدن ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی داناوه له وه‌رزی سه‌رمادا 100 ملیۆن ئه‌مریكی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن كه ده‌كات له سه‌دا 30ی دانیشتیوانی گشتتیی وڵات، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یه‌وێت به‌ر له‌وه ڕێكاری پێویست بگیرێته به‌ر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە