06/05/2022 206 جار خوێنراوەتەوە

کۆمپانیاکانی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەدا ٨٩ی سکاڵاکانی موسڵمانانیان پشتگوێخستووە

پەیام

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، کۆمپانیاکانی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەدا ٨٩ی ئەو سکاڵانەیان پشتگوێخستووە کە لەلایەن موسڵمانانەوە لەسەر دژایەتی کردنی ئیسلام، تۆمار کراون.

ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کینەی دیجیتاڵی (CCDH) لەو بارەیەوە راپۆرتێکی ئامادە کردوە و تیایدا راگەیەندراوێکی هاوبەشی ساڵی ٢٠١٩ی کۆمپانیاکانی مێتا، تویتەر و گۆگڵی خستووەتەڕوو کە بانگەشە بۆ لابردنی هەموو ئەو بابەتانە دەکەن کە ناورۆکەکەیان تیرۆر و توندوتیژی لەخۆدەگرن.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "جارێکی دیکە ئەوە سەلمێندرایەوە کە راگەیەندراوە رۆژنامەوانییەکان جگە لە بەڵێنی بێبنەما هیچ شتێکی دیکەنین".

ناوەندی سەرەکی (CCDH) لە واشنتۆن، راگەیەندراوێکی لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە: "ئەم راپۆرتە ئەوە نیشاندەدات کە کۆمپانیاکانی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە فەیسبووک، ئینستاگرام، تیک تۆک، تویتەر و یوتیوبیش لەخۆدەگرن، سەدا ٨٩ی ئەو سکاڵایانەیان پشتگوێ خستووە کە لەسەر بابەتەکانی تایبەت بە ئیسلامۆفۆبیا و دژایەتی کردنی موسڵمانان، بڵاوکراونەتەوە".

ئەو لێکۆڵەرانەشی ئەم راپۆرتەیان ئامادە کردوە، ئاماژەیان بەوەداوە کە ئەو کۆمپانیایانە رێگەیان بە بڵاوکردنەوەی ٣٥٠ بابەتی تایبەت بە دژایەتی کردنی موسڵمانان داوە و ئەم بڵاوکراوانەش زیاتر لە ٢٥ ملیۆن جار لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، تەماشا کراون.

لە درێژەی راپۆرتەکەشدا، هۆشداری لەوە دراوە کە رێگەدان بە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتانە دەبنە هۆی ئاسایی کردنەوەی رەفتاری دوژمنکارانە و هاندانی پەلامار و توندوتیژی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

  • پێش 2 هەفتە

    بەهۆى شاردنەوەى چەند ڕاستییەک لەسەر زیانەکانى سۆشیاڵمیدیا سکاڵا لەدژى کۆمپانیاى مێتا تۆماردەکرێت

  • پێش 3 هەفتە

    درۆنی سەربازیی چۆن دەتوانێت لەئاسماندا شاراوە بێت؟

  • 08/11/2025

    بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆكوشتن، سكاڵا دژی كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای تۆماركراوە

  • 14/09/2025

    له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه‌ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كرێن به‌ كێبڵی فایبه‌ر ئۆپتیك

  • 08/09/2025

    ئاسیاسێڵ بۆ یەکەمجار لە عێراق خزمەتگوزاری پەیوەندیی دەنگی دەخاتە بەردەست

  • 28/08/2025

    وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت دەكات بە كێبڵ (فایبەر ئۆپتیك)

  • 13/04/2025

    ئه‌مریكا هاورده‌ی ئه‌لیكترۆنی و مۆبایلی زیره‌ك له‌ چینه‌وه‌ له‌ پێناسی گومرگبی نوێ ده‌به‌خشێت

سەرەتا