05/05/2022 565 جار خوێنراوەتەوە

پیکێ: پێموایە مباپێ لە هالاند کامڵترە و کریستیانۆش لە مان. یونایتد و ڕیاڵ زۆر جیاواز بووە

پەیام سپۆڕت - مەروان تالب

جێڕارد پیکێ ئیسپانی و بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە هەڵبژاردنی باشترین یاریزان لە نێوان هالاند و مباپێ بە قورس دەزانێت و باسی کریستیانۆش دەکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت پیکێ وتی: لە منداڵییەوە بە تواناکانی فێرناندۆ هێرۆ و دواتریش ڕیۆ فێردیناند سەرسام بووم، بە تایبەت کاتێک دەرفەتی ئەوەم هەبوو لە مان. یونایتد لەگەڵ ڕیۆ یاری بکەم، کارلۆس پۆیۆڵ و گابی میلیۆ زۆر نایاب بوون، ئاشکراشی کرد، خۆشترین ساتی ژیانم بردنەوەی جامی جیهانی بووە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

لەسەر ئەوەی لە نێوان هالاند و مباپێ کامیان باشترن پیکێ وتی: ئەوان باشترینن لە جیهاندا، دوو یاریزانی گەنجن، کە توانایی بردنەوەی باڵۆندۆریان لە داهاتوو هەیە، پێموایە هالاند زیاترە لە هێرشبەرێک، چونکە گۆڵی زۆری تۆمار کردووە، بەڵام مباپێ یاریزانێکی کامڵترە و دەتوانێت وەک یاریزانی باڵەکان و هێرشبەریش یاری بکات، هەردووکیان باشن، من هیچ دەرفەتێکم نەبووە تا ڕووبەڕووی هالاند ببمەوە، بۆیە هەڵبژاردنیش زەحمەتە، لە داهاتووشدا پێموایە پێدری و گاڤی دەبنە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.

پیکێ لە کۆتایدا لەسەر کریستیانۆ ڕایگەیاند، لە مان. یونایتد لە باڵی هێرشبەر یاری دەکرد و درەوشاوەتر بوو، بەڵام لە ڕیاڵ مەدرید وەک هێرشبەرێکی سەرەڕم دەستی بە یاریکردن کردووە و سەرنجی خستووەتە سەر تۆمارکردنی گۆڵ، بۆ ڕیاڵ لە بردنەوەی چامپیۆنسلیگدا گرنگ بووە، بۆیە هەڵبژاردنیش قورسە باشترین کاتی یاریکردنی هەڵبژێری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 2 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

سەرەتا