02/05/2022 196 جار خوێنراوەتەوە

هاوینە و مۆبایلەکەم گەرم دادێت، چی بکەم؟


هەموو ساڵێک کە نزیک دەبینەوە لە وەرزی هاوین زۆربەمان کێشەمان لەگەڵ گەرم بوونی ئامێرەکان هەیە، ئەویش شتێکی ئاساییە چونکە ئامێرەکان خۆیان گەرمی دروست دەکەن. ئەوەی گرنگە لێرەدا هەوڵبدەین نەهێڵین ئەو پلەی گەرمیە زیانی درێژخایەن بگەینێت بە ئامێرەکان.
پێویستە مامەڵەیەکی هەستیارتر لەگەڵ ئەو ئامێرانە بکەین کە بارگاوی  دەکرێنەوە وەکو مۆبایل، ئایپاد، لاپتۆپ، کاتژمێری زیرەک…..هتد
سەرەتا دەبێت چەند شتێک لێک جیا بکەینەوە
1-Battery life 
واتا مەودای ئەو کاتەیە کە ئامێرێک پێویستە دووبارە بارگاوی بکرێتەوە.(لە 100 بێتە 0)
2-Battery lifespan 
واتا مەودای ئەو کاتەی کە پێویستە پاتری مۆبایلەکەمان بگۆڕین لەبەر ئەوەی شیاوی بەکارهێنان نین.
بێ گومان هەردووکیان کاریگەریان بەسەر یەکتریەوە هەیە، بەڵام ئێمە دەبێت فێری مامەڵەیەکی گونجاو بین لەگەڵ (Battery life) چونکە ئێمە ڕۆژانە مۆبایلەکانمان بارگاوی دەکەینەوە.
چەند تێبینیەک لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ پاتری ئامێرەکان لە وەرزی هاوین:

١- هەوڵبدە دوور کەویتەوە لە گەرمکردنی زیادی ئامێرەکەت، هەمیشە وتوومانە گەرمی دوژمنی ئامێرەکانە بە تایبەتی پاتری ئامێرەکان چونکە ڕاستەوخۆ زیانی پێ دەگەیەنێت بۆ هەمیشەی، بەشێوەیەکی گشتی پاتری ئامێرەکان لە نێوان 10-30 پلەی سیلیزی لە باشترین حاڵەتیدایە، هەر کات پلەی گەرمی چووە سەرو 30 پلەی سەدی ئەو کاتە زیان بە پاتری ئامێرەکەت دەگەینێت و لە (Battery lifespan) کەم دەکاتەوە بۆ هەمیشە، بە پێچەوانەوە کە پلەی گەرمی هاتە خوارو 10 پلەی سەدی ئەو کاتە تەنها وزەی زیاتر بەکاردێنێت و زیانی کاتی دەگەینێت.

٢- تکایە هەر کات هەستت بە گەرمیەکی نا ئاسای کرد لە ئامێرەکەت ئەوا هەر کارێک دەکەیت ئامێرەکت بکوژێنەوە و زیاتر بە کاری مەهێنە و هەرگیز لە کاتی گەرمیەکی زۆردا ئامێرەکەت بارگاوی مەکەرەوە هەرگیز هەرگیز.!
٣- لە کاتی بارگاوی کردنەوە(ئەگەر گونجا لە کاتی بە کارهێنانیش) پارێزەری مۆبایل(کەیس یان کەڤەر) بە تایبەتی ئەوانەی لە ماددەی لاستیکی دروست کراون لە ئامێرەکان بکەنەوە چونکە بە ئاسانی گەرم دەبن.
٤-مۆبایل لە هیچ شوێنێک کە هەوای تێدا ئاڵوگۆڕ ناکرێت یان ڕاستەوخۆ تیشکی خۆری بەردەکەوێت بەجێ مەهێلە بۆ نموونە ناو ئۆتۆمبێلەکان کە لە هاویندا زیاد لە پێویست گەرم دەبن.
٥- بەکارهێنانی وایەر و کەللەی بارگاویکەرەوەی ئۆرجیناڵ کە کۆمپانیای خاوەن ئامێر پشتگیری دەکات زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی بە بڕی پێویست وزە دەبەخشێتە ئامێرەکەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

  • پێش 3 هەفتە

    بەهۆى شاردنەوەى چەند ڕاستییەک لەسەر زیانەکانى سۆشیاڵمیدیا سکاڵا لەدژى کۆمپانیاى مێتا تۆماردەکرێت

  • پێش 4 هەفتە

    درۆنی سەربازیی چۆن دەتوانێت لەئاسماندا شاراوە بێت؟

  • 08/11/2025

    بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆكوشتن، سكاڵا دژی كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای تۆماركراوە

  • 14/09/2025

    له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه‌ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كرێن به‌ كێبڵی فایبه‌ر ئۆپتیك

  • 08/09/2025

    ئاسیاسێڵ بۆ یەکەمجار لە عێراق خزمەتگوزاری پەیوەندیی دەنگی دەخاتە بەردەست

  • 28/08/2025

    وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت دەكات بە كێبڵ (فایبەر ئۆپتیك)

  • 13/04/2025

    ئه‌مریكا هاورده‌ی ئه‌لیكترۆنی و مۆبایلی زیره‌ك له‌ چینه‌وه‌ له‌ پێناسی گومرگبی نوێ ده‌به‌خشێت

سەرەتا