پێش 3 هەفتە 23 جار خوێنراوەتەوە

شووشه‌ سڕی نیشتیمان

 

كه‌تان خادمی

 

كاتم نیه‌بۆسڕینی هه‌موو شووشه‌ په‌نجه‌ره‌كان
كه‌ پڕن له‌په‌ڵه‌ی زبری زه‌مه‌ن
ڕیقنه‌ی كه‌ناریه‌ك دوای هه‌لاَتنی له‌قه‌فه‌ز
تفی درێژی ژنێك 
له‌ وێنه‌ی گه‌مژه‌یی خۆی ‌
به‌ڵغه‌می سیاسیه‌ك دوای دانیشتنێكی ڕۆتینی
خوێنی هه‌ڵۆیه‌كی بریندار مه‌غرورانه‌ خۆی كێشاوه‌ به‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كداا
ه تاپه‌نجه‌كانم بریندارن له‌ ڕق هه‌ڵكڕان 
بۆ چایه‌كی شیرین 
هه‌موو به‌یانیه‌ك شادیه‌كم له‌ڕۆحم ئه‌ته‌كاند
ئه‌ویش به‌قومێك هه‌ڵیده‌قوڕاند
...................
تا شووشه‌ بسڕم 
خۆر به‌یانیانیان دره‌نگتر ئه‌ڕژێته‌ سه‌ر په‌ڕۆكه‌ی ده‌ستم
زووتر په‌نجه‌ره‌كان به‌جێدێڵێت
ته‌نیایم له‌حوجره‌ی په‌ره‌سێلكه‌یه‌ك ڕائه‌خه‌م 
له‌ترسی كوفری به‌رازێك په‌نای گرتووه‌
تا گوڵی گریان ده‌رئه‌كه‌م
تا چیدی ته‌نیایم شه‌رم له‌بێكه‌سی خۆی نه‌كات
تا..باج له‌وتاژانه‌ وه‌رگرم
كه‌تروسكه‌یه‌كم پێدا هه‌ڵواسین بۆئێشگربوونی گه‌لاَ
تا ئه‌و سه‌ری نیا بوون
هه‌موان قه‌رزاری ته‌نیایه‌كانمن 
ئه‌و نه‌بوایه‌ ..
له‌گه‌ڵ ئه‌ستێدا ڕێك ئه‌كه‌وتم...ئاگرم به‌رئه‌دایه‌باخه‌كانیان
شووشه‌كانم ئه‌شكاندن تا عه‌وره‌تی درۆیان ده‌ركه‌وێت
چه‌ند جوانه‌ ته‌نیایم
كه‌ته‌نها تارمایه‌كم له‌ودیو په‌نجه‌ره‌كانتانه‌وه‌
له‌به‌رخۆمه‌وه‌ گۆرانی بۆ هاوڕێ بێوه‌فاكانم ئه‌ڵێم
یه‌كێكیان شووی به‌قوڵینگێكی كۆچه‌ری كردوو نه‌گه‌ڕایه‌وه‌
یه‌كێكیان له‌دادگا خۆی له‌كتێبێك ماره‌كرد
قه‌ت نه‌مزانی له‌كامه‌ ڕه‌فه‌و له‌كامه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌
هاوڕێیه‌كم شه‌وێك له‌گه‌ڵ ئاودا ڕێك كه‌وت 
تا له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكدا بیبات بۆژێر ده‌ریا
هاوڕێیه‌كم به‌ر له‌ ونبوونی وتی شوو به‌فه‌یله‌سووفێكی داڕزاوی‌ 
نێو ڕۆژگارێكی له‌بیر چوو ئه‌كه‌م
یه‌ك به‌یه‌ك ڕۆشتن
دێنه‌وه‌ له‌سه‌ر دێڕك شیعر ته‌نیایم ئه‌خوێننه‌وه‌
كه‌تان خادیمی
24-11-2014

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    شووشه‌ سڕی نیشتیمان

  • 20/08/2019

    توركیا وشه‌ی كوردستان له‌ رۆمانێكی پاولۆ كۆیلۆ ده‌سڕێته‌وه‌

  • 06/08/2019

    رۆمانی ده‌ریاس و لاشه‌كان سه‌ریاس چۆن هاته‌وه‌و بۆ ونبوو؟

  • 29/07/2019

    رۆژێک ھەر دێم و پەیامێک دەھێنم

  • 24/07/2019

    پێغەمبەر ناسی لە ڕوانگەی مەحوییەوە

  • 23/07/2019

    كاریگەریی تێڕوانینی‌ ئایدۆلۆژی‌ لەسەر کەلتووری‌ کورد

  • 23/07/2019

    ( ماجەرای‌ بینینی‌ کۆڵان و ژوورەکەی‌ (سوبحانی‌

  • 23/07/2019

    له‌تێك شیعر و له‌تێك جوانی..!

سەرەتا