15/04/2022
311 جار خوێنراوەتەوە
سووده‌کانی هێلکه بۆ منداڵان و چه‌ند ڕێنماییه‌ک
هێلکه به ده‌ڵه‌می نابێت بدرێت به مناڵ:
سپیێنه‌ی هێلکه مه‌ده به ساوای که‌متر له یه‌ک
ساڵ:
- هێلکه یه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی که سوودی زۆره بۆ مناڵ و
گه‌شه‌کردنی چونکه زۆربه‌ی پێکهاتووه گرنگه‌کانی تێدایه له پڕۆتین و
کاربۆهیدرات و چه‌وری و کۆمه‌ڵێک کانزا و ڤیتامینه‌کان؛ ئه‌مه‌ش وای کردووه که
هێلکه ببێته یه‌ک له باشترین خۆراکه‌کانی ژه‌می به‌یانی.
چه‌ند ڕێنمیایه‌کی گرنگ:
۱- سپێنه‌ی
هێلکه نابێت بدرێت به مناڵی ساوای که‌متر له یه‌ک ساڵ: له ته‌مه‌نی هه‌شت
مانگیه‌وه تا دوانزه مانگ ته‌نها زه‌ردێنه‌که‌ی پێ بده؛ سێ بۆ چوار زه‌ردێنه‌ی
هێلکه به‌ڵام پێویسته به باشی کوڵا بێت.
۲-
ئاگاداری ئه‌وه به که حه‌ساسیه‌ت به هێلکه زۆر بڵاوه: زۆربه‌یان حه‌ساسیه‌تیان
به سپێنه‌که‌ی هه‌یه و ئه‌توانن زه‌ردێنه‌که‌ی بخۆن: به‌شێکیان حهسیاسیهتیان
به هه‌موو هێلکه‌که هه‌یه و نابێت بیخۆن.
۳- زۆربه‌ی
مناڵ دوای ته‌مه‌نی پێنج ساڵ: حه‌ساسیه‌تیان به سپێنه‌ی هێلکه نامێنێت؛ بۆیه
پاش پێنج ساڵ به وشیاریه‌وه که‌م که‌مه بیده‌رێ: ئه‌گه‌ری زۆره حهساسیهتهکهی
نه‌ما بێت.
٤- هێلکه
به ده‌ڵه‌می نابێت بدرێت به مناڵ: پێویسته به جوانی کوڵا بێت چونکه ئه‌گه‌ری
تووشبوونی به به‌کتریای سا‌لمۆنیلا هه‌یه که ئه‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوونی خۆراکی
هه‌یه.
٥- هه‌موو
به‌یانیه‌ک نابێت مناڵ هێلکه بخوات: پێویسته هه‌فته‌ی له چوار ڕۆژ زیاتر هێلکه‌ی
پێ نه‌درێت؛ ڕۆژه‌کانی تر بۆ نموونه ماست یان په‌نیر یان هه‌نگوین یا گوێز یا
نیسکێنه بخوات.
٦- ئه‌گه‌ر
هێلکهکهت سوور کرده‌وه یه‌ک که‌وچکی چێشت زیاتر زه‌یت یان ڕۆن به‌کار مه‌هێنه.
۷- بۆ
مناڵی ئاسایی له ڕۆژێکدا باشتره زیاتر له یه‌ک هێلکه نه‌خوات.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە