15/04/2022
180 جار خوێنراوەتەوە
كه‌نه‌دا.. ژنێكی تەمەن 101 ساڵ ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه
پەیام
له هه‌واڵێكی هه‌مه‌ڕه‌نگدا، ژنێكی كه‌نه‌دی كه ته‌مه‌نی سه‌ده‌یه‌كی تێپه‌ڕاندووه، ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌نه‌دا.
(هازل ماكالیۆن) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی تۆرنتۆ له كه‌نه‌دا گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆماوه‌ی سێ ساڵی دیكه بۆ درێژ كرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2017دا ئه‌و پۆسته‌ی پێ درابوو.
هه‌رچه‌نده پۆسته‌كه نائاسایی نییه و ته‌نها به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ته‌مه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 101 ساڵ.
(هازل ماكالیۆن) یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه سیاسییه ناوداره‌كانی كه‌نه‌دا و بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ سه‌رۆكی (میسیساگا) بووه كه یه‌كێكه له سه‌نته‌ره ئابوورییه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وروبه‌ری تۆرنتۆی شه‌شه‌م گه‌وره شاری كه‌نه‌دا، به‌ڵام له ساڵی 2014و له ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا وازی له پۆسته‌كه هێناوه، جارێكی دیكه له 17ی مانگی داهاتوو سه‌رله‌نوێ وه‌ك ڕاوێژكاری تایبه‌ت له‌و سه‌نته‌ر دامه‌زرایه‌وه.
(هازل) ماوه‌یه‌كی خانه‌نشینیی ئارامی نه‌بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شداریی چه‌ندین چالاكیی كردووه له‌وانه‌ش ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئۆنتاریۆ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە