15/04/2022
211 جار خوێنراوەتەوە
داهاتی ساڵێكی كۆمپانیاكانی فرۆشتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا 231 ملیار دۆلار بووه
پەیام
كۆمپانیاكانی درووستكردنی پێكوته‌ی كۆرۆنا به‌هۆی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه له ساڵی ڕابردوودا قازانجی چه‌ند هێنده‌یان ده‌ست كه‌وتووه.
هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی ڤایزه‌ر و مۆدێرنا و ئه‌سترازینیكا و جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن توانیویانه به‌هۆی فرۆشتنی پێكوته‌ی كۆرۆناوه ته‌نها له ساڵی 2021دا بڕی زیاتر له 231 ملیار دۆلار داهات كۆبكه‌نه‌وه.
ئه‌و كۆمپانیایانه پێشبینیی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌مساڵ داهاتێكی زۆرتر له ساڵی رابردوویان ده‌ستبكه‌وێت، به‌هۆی جه‌ختكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان له وه‌رگرتنی پێكوته‌كه زیاتر له جارێك له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كانیانه‌وه.
به‌مپێیه‌ش كۆمپانیای جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن زیاتر له 93ملیار و كۆمپانیای ڤایزه‌ر زیاتر له 81 ملیار و ئه‌سترازینیكا زیاتر له 37 ملیار و مۆدێرناش زیاتر له 18 ملیار دۆلاریان ده‌ستكه‌وتووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە