31/08/2019
2410 جار خوێنراوەتەوە
ڤیدیۆ؛ ناو ماڵی لیڤەرپووڵ تەقیەوە
پەیام سپۆرت
سەرەڕای بردەوەیان
لە یانەی بێرنلی و گرتنی پێشەنگی خولی نایابی ئینگلیزی بە 12 خاڵ، بەڵام
ناو ماڵی لیڤەرپووڵ تەقینەوەیەکی گەورەی تیا ڕووویدا.
لە خولەکی 83ی یارییەکەدا کاتێک لیڤەرپووڵ بە سێ گۆڵ لە
پێش بوو، سادیۆ مانێ لە ناوچەی سزای بێرنلیدا بەبێ ئەوەی چاودێری هیچ بەرگریکارێکی
لەسەر بێت ئامادەبوو تۆپ وەربگرێت و گۆڵی چوارەمی ریدز و دووەمی خۆی تۆمار بکات.
بەڵام سەلاح بەو
پێیەی هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکرد بوو لە یارییەکەدا، ئامادە نەبوو تۆپەکە بە مانێ
بدات و ویستی بەرگریکارەکانی نزیک لە خۆی تێپەڕێنێت و گۆڵ تۆمار بکات، بەڵام سەلاح
لەوەدا نەیتوانی سەرکەوتوو بێت و تۆپەکەی لە دەست دا و هێرشەکەی لیڤەرپووڵ گۆڵی نە
پێکا.
دوا بە دوای ئەوەش
کلوپ مانێ و فیرمینۆی لە یاریگادا هێنایە دەرەوە و بەشداری بە ئۆریگی و شآکیری
کرد، ساتی هاتنە دەرەوەش مانێ لە بەرچاوی هاندەران و کامێراکان تەواو کاردانەوەی
توندی بەرانبەر رەفتارەکەی سەلاح نواند و فیرمینۆ و هێندرسۆنی کاپتن و ستافی
هونەری هەوڵی هێورکردنەوەی مانێ – یان دەدا.
ئەمە جاری یەکەم
نییە سەلاح بەو جۆرە رەفتار دەکات و پار ساڵیش هەمان دیاردە بەڵام بە کاردانەوەی
کەمتر ڕوویدا، بەڵام کلوپ بە زووی گرفتەکەی چارەسەرکرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە