31/08/2019
2510 جار خوێنراوەتەوە
به‌م ڕێگایانه چاره‌سه‌ری ته‌شه‌نوجی مل بكه
په‌یام
شێوازی چاره‌سه‌رکردنی:
که‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکرێت:
شێوازی چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌قبوونی(ته‌شه‌نوجی)ماسولکه‌کانی مل:
1-وه‌رزشکردن:چه ند وه‌رزشێکی تایبه‌ت هه‌یه بۆ خاوکردنه‌وه و نه‌رم کردنه‌وه‌ی ماسولکه‌کان ؛ له‌وانه :
- ده‌ستی ڕاست له سه‌ر ناوچه‌وانت دابنێ و به هێمنی سه‌رت ڕابکێشه بۆ لای ڕاستی سینگ ؛ دواتر دووباره‌ی بکه‌ره‌وه به‌ڵام بۆ لای چه‌پ ؛ سێ جار ئه‌م وه‌رزشه ئه‌نجام بده.
- به پێوه بووسته و ده‌ستی ڕاست له داواوهی پشت به به ده‌ستی چه‌پ بگره و شان و ده‌ستی ڕاستت ڕابکێشه بۆ خواره‌وه ؛ پاشتر به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجامی بده ؛سێ جار ئه‌م وه‌رزشه دووباره بکه‌ره‌وه.
2-به‌کارهێنانی پاکی سارد: ئه‌ویش له ڕێگه‌ی سه‌هۆڵ یاخود به‌فراو و ده‌کرێته ناو جهوهنهیهک وهخاولیهکی تیوه ئه‌پێچرێت وه ئه‌خرێته سه‌ر شوێنی ئازاره‌که.
3- به‌کارهێنانی جه‌وه‌نه‌ی ئاوی گه‌رم و شله‌تێن.
4- شێلان یاخود مه‌ساج کردن: شێلان به‌وشکی بێت یاخود به به‌کارهێنانی زه‌یتی تایبه‌ت وه‌ک زه‌یتی نه‌عنا یان ده‌رمانی تایبه‌تی ئازارشکاندن ، که ئه‌مێش ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی له‌سه‌رخۆ وهێواش و بازنه‌ی بکرێت بۆ ماسولکه گرژبووه‌کان ؛ نه‌خۆشه‌که خۆی یان یه‌کێکی تر ئه‌توانێت مه‌ساجه‌که بکات.
5- به‌کارهێنانی ده‌رمانی ئازارشکێن : که‌ئه‌مه‌ش نابێت به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌کاربێت ته‌نیا له کاتی پێویست دا و بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ؛ وه‌ک ئه‌سپرین ، پاڕاستۆڵ ، پڕۆڤین ، ناپڕۆکسین.
6- یۆگا : که کاریگه‌ریه‌کی زۆر باشی هه‌یه له‌سه‌ر خاوکردنه‌وه‌ی ماسولکه‌کان.
7- ده‌رزی چینی ؛ ده‌رزی ئاژنین له لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه‌وه.
8- که‌م کردنه‌وه‌ی فشاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی ؛ له ڕێگه‌ی پشوودان بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له کاتی ئیش و کار.
که‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکرێت :
1- بوونی نیشانه‌کانی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌وری مێشک ( السحایا ) یان هه‌وکردنی شانه‌کانی مێشک ؛ وه‌ک تا و سه‌رئێشه و بوونی په‌ڵه‌ی په‌مه‌یی له‌سه‌ر پێست.
2- به‌رده‌وام بوونی ئازاری زۆر پاش به‌کارهێنانی شێلان و ده‌رمانی ئازارشکێن و ڕێگاکانی سه‌ره‌وه یان زوو سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی.
3- بوونی سڕی له ده‌ست و شان و ده‌م و لێو یان مێرووله‌کردن یان قوورسی له قسه‌کردن.
4- گێژبوون یان لێڵی له بینین به تایبه‌ت پاش ڕووداوی هاتووچۆ یان که‌وتنه خواره‌وه یان به‌رکه‌وتنی زه‌بر به‌ر سه‌ر.
دكتۆر هه‌ڤین که‌مال شاه محه‌مه‌د
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە