پێش 3 هەفتە 259 جار خوێنراوەتەوە

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی مامۆستا مه‌لامحمدی ئیمامیی؛ مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی مامۆستا مه‌لامحمدی ئیمامیی مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

منَ المؤمنين رجال صدقوا ما عاهدوا الله عليه فمنهم من قضى نحبه ومنهم من ينتظر وما بدلوا تبديلا (23)

  هه‌واڵی كۆچی دوایی زانای خواناس‌و خۆڕاگرو تێكۆشه‌ر جه‌نابی حاجی مامۆستا مه‌لامحمدی ئیمامیی زۆر خه‌مبارو نیگه‌رانی كردین.
  وه‌فاتی زانایه‌كی وه‌ك مامۆستای ئیمامیی كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه‌ له‌بواری دینداریی‌و زانیاریی‌و مه‌عریفه‌تداو، هیوادارین خوای میهره‌بان جێگاكه‌یمان بۆ پڕبكاته‌وه‌.
  داواكارین له‌ په‌روه‌ردگار پله‌و پایه‌ی مامۆستای كۆچ كردو به‌رزكاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ پێعه‌مبه‌ران‌و ڕاستان‌و شه‌هیدان‌و صاڵحاندا حه‌شری بكات.
  لێره‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆم‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌ خانه‌واده‌ی به‌ڕێز مامۆستای مه‌رحووم‌و زانایانی ڕۆژهه‌ڵات‌و ته‌واوی مسوڵمانان ڕاده‌گه‌یه‌نین‌و، هیوادارین خوای به‌به‌زه‌یی سێبوریی هه‌موولایه‌ك بدات‌و مامۆستاش به‌به‌هه‌شتی ڕازاوه‌و نه‌بڕاوه‌ی شاد بكات.
   داوای لێبوردنیشمان هه‌یه كه‌‌ نه‌مانتوانی له‌پرسه‌كه‌یدا له‌نیزیكه‌وه‌ به‌شداربین، هیوادارم ئه‌م نامه‌یه‌مان وه‌ك پرسه‌نامه‌ لێ قبووڵ بفه‌رموون.

إنا لله‌ وانا إلیه‌ راجعون 

براتان: عه‌لی باپـیر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵه‌بجه‌.. مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ده‌كات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك ده‌كات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌میری كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی له‌ ڕێكخه‌ری گشتیی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

  • پێش 1 هەفتە

    مەڵبەندی شارەزووری كۆمەڵی ئیسلامی ئاهەنگی تەواوكردنی خولێكی درێژخایەنی سازدا

  • پێش 1 هەفتە

    وەفدێكی نەتەوەیەكگرتووەكان سەردانی كۆمەڵی ئیسلامیی كرد.

سەرەتا