29/08/2019
448 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد
مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر، پێشوازیی كرد له (مانوج ماسیۆ)، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق.
له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
وه‌فدی میوان باسی له كاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و، ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێ هه‌موو گرفت‌و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له‌پێناو پێشكه‌وتن‌و سه‌قامگیربوونی زیاتری عێراق، هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕكردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به تێكڕای پرسه هه‌ستیاره‌كان‌و به تایبه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی سیاسه‌ت‌و تێڕوانینی كۆمه‌ڵی خسته‌ڕوو، كه له‌ڕابردوو و ئێستاش خوازیاره كاره‌كانی حكوومه‌ت به‌دامه‌زراوه‌یی بن‌و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر به‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی‌و گرنگیی خۆی بزانێ.
مامۆستا عه‌لی باپیر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه چه‌نده حكوومه‌ت به‌ره‌وپێش بچێ‌و زاڵ بێ به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی‌و گرفته‌كاندا، ئه‌وه‌نده تاك به تاكی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر به‌هره‌مه‌ند ده‌بن‌و هه‌نگاو به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانیی ده‌نێن.
له‌وپێناوه‌شدا مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هاوكاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر جۆره گرفتێك كه مایه‌ی زیانه بۆ تێكڕای عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە