پێش 3 هەفتە 823 جار خوێنراوەتەوە

! دەترسم توشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بوبم

په‌یام

یەکێک لەو حالەتە بەربڵاوە دەرونیانەی کە هەیە بریتییە لەوەی کە تاک وادەزانێت توشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووە یان دەترسێت و قەلەقە لەوەی کە توش ببێت.

ئەگەر نەخۆش مێشکی بەو بابەتە پربوەوە و بەردەوام بیریلێکردەوە و بەدوای ئەوەدا گەرا کە بزانێت نەخۆشە یان نا، بەو هۆیەشەوە سەردانی چەندین پزیشکی کردووە و هەمویان دلنیاییان داوە کە هیچ نەخۆشییەکی نییە، ئەوە لەم کاتەدا بە نەخۆشی دەرونی هەژماردەکرێت و پێویستی بە چارەسەر هەیە.

لە ولاتی ئێمەدا ئەو نەخۆشانەی ئەم حالەتەیان هەیە، زۆربەی کات قەلەقن سەبارەت بەوەی کە توشی نەخۆشی ئایدز ببن یان توشی نەخۆشی ژێرپەنجە ببن! لەکاتێکدا کە چەندین فەحسیان کردووە و هەموو فەحسەکان پاکن.

کەسەکە بەهۆی ئەو قەلەقی و ترسەوە، توشی نیشانەکانی قەلەقی دەبیت وەکو دلەکوتە، بێئۆقرەیی، بیهێزی، تێکچونی تەرکیز، گێژبوون، .... لەوانەشە توشی خەمۆکی ببن بەو هۆیەوە.

چارەسەری ئەم حالەتە ئەوەیە کە لە نزیکەوە پزیشکی پسپۆری دەرونی کەسەکە ببینێت و دەستنیشانی حالەتەکەی بکات و دواتر بەگوێرەی جۆر و توندییەکەی چارەسەری بۆ دابنێت، جا دەرمان بیت یان چارەسەری دەرونی لای تویژەر.

ئەم حالەتە بە چارەسەر تاک بەرەو باشبوون دەچێت و لەو ترس و قەلەقییە رزگاری دەبێت.

دكتۆر جه‌عفه‌ر عومه‌ر – پزیشكی ده‌روونی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌بێت جانتای قوتابی كێشی چه‌ند بێت؟

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئارامگرتن سنووری ھەیە.. چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسیارە بێکۆتاکانی منداڵەکەتدا دەکەیت؟

  • پێش 1 هەفتە

    ته‌نها به‌یه‌ك وته‌ی كچه‌كه‌ی، له‌سه‌ر كورسی بردیان بۆلای دكتۆر

  • پێش 1 هەفتە

    هەڵسەنگاندنی بیر و ڕەفتاری خۆکوژی

  • پێش 1 هەفتە

    ھەرزەکاری و گرفتی خۆشەویستی

  • پێش 1 هەفتە

    منداڵی جوڵە زۆر

  • پێش 2 هەفتە

    تائێستا ئه‌م كاره‌ت بۆ منداڵه‌كه‌ت كردووه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    پەشێوی مەزاجی دووجەمسەری

سەرەتا