17/02/2022
269 جار خوێنراوەتەوە
خۆپیشاندانی قوتابیانی پۆلی ١٢ و مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامیی هەیە
پەیام
بۆ ڕۆژی شەشەم لەسەریەک لە قەزای سەیدسادق مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەتەوە و هاوکات قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەییش لە خۆپیشاندان بەردەوامن.
مامۆستایانی وانەبێژ لە سەیدسادق جەخت لە دامەزراندنی هەمیشەیییان دەکەنەوە و داوا لە حکومەت دەکەن بێت بەدەم داواکارییەکانیاننەوە و چی تر ستەمیان لێ نەکات.
بەپێی زانیارییەکانی پەیام بەڕێوەبەری چەند قوتابخانەیەک هەڕەشەى دەرکردنیان لە مامۆستایانی وانەبێژ کردووە لە ئەگەری نەگەڕانەوەیان بۆ هۆڵەکانی خوێندن و وازنەهێنانیان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی.
هاوکات لای خۆیانەوە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە گەرمیان و سەیدسادق بەردەوامن لە خۆپیشاندان و داوا دەکەن پڕۆگرامی خوێندنیان بۆ کەم بکرێتەوە و جەخت لە بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانیان دەکەنەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە وا بڕیارە ئەمڕۆ خوێندکارانی ناڕازیی زانکۆی چەرموو لە چەمچەماڵ و زانکۆی ڕاپەڕین بەیاننامەیەک ڕابگەیەنن سەبارەت بە خەرج نەکردنی دەرماڵە و دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان و بایکۆتی دەوامی زانکۆ بەبیانووی نەبوونی پارەوە لە بانکەکاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە