پێش 3 هەفتە 1091 جار خوێنراوەتەوە

ڕووتانه‌وه‌ی پرچ، هۆكار و چاره‌سه‌ر

په‌یام

ڕووتانەوەی قژ و هەڵوەرینی قژ لە ئافرەت و لەپیاو و دا ڕووئەدات کە بۆماوەیی کاریگەری سەرەکی هەیە لەسەر

ڕووتانەوەی قژ بەشێوەی جیاواز دەر ئەکەوێت ڕەنگە لەناکاودا ڕووبدات و ڕەنگە بەشێوەی قۆناغ بەقۆناغ ڕووبدات،

ڕەنگە بەپێی ساڵ و چونە نێو تەمەنەوە هەڵوەرینی قژ ڕووبدات کە ئەمە زیاتر پەیوەندی بەبۆماوەییەوە هەیەو ڕەنگە لەناکاودا ڕووبدات کە پەیوەندی بە قەلەقی و کێشەی دەروونی هەیە و ڕەنگە بەهۆی حاڵەت و نەخۆشییەوە ڕووبدات وەک لەچارەسەری کیمیاییدا دەرئەکەوێ.

هۆکارەکانی:
هۆکاری تەواوی حاڵەتەکە تائێستا سەد لەسەد نەزانراوە بەڵام پەیوەندی هەیە بە:
بۆماوەی و مێژووی خێزانەکەوە کە ئەمە هۆکارێکی سەرەکییە.
بەهۆی گۆڕانکاری هۆرمۆنات.
بەهۆی نەخۆشی و حاڵەتە تەندرووستیەکانەوە وەک هەوکردنی کاسەی سەر و نەخۆشی و کێشەی پێست و بەهۆی نەخۆشی غودە و زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی غودە یان کەمی دەردانی هۆرمۆنی غودەوە بەهۆی کەم خوێنی.
بەهۆی بەکارهێنانی دەرمان.
قەلەقی و کەمی ڕێژەی ڤایتامین لەنێو خۆراک دا و کەمی ڕێژەی پرۆتین و ئاسن کاریگەری لەسەری هەیە.
لە ئافرەت دا کاتی دووگیانی و کاتی گەشتن بە تەمەنی بێ هیوای ئەگەری زیاتری ڕووتانەوەی قژ هەیە.
خورانی قژ و چەوری پێست هۆکارێکی ترە بۆ ڕووتانەوەی قژ.

چارەسەر:
لەهەندێک حاڵەت دا چارەسەر کاریگەر ئەبێت و هەندێک حاڵەتی تر کاریگەری نابێت
ئەگەر بەهۆی ئیلتیهاب و نەخۆشی و تێکچونی بەرگرییە کۆئەندامەوە ڕووی دابوو پێویستە چارەسەری نەخۆشییەکە بکەیت
- ئەگەر کێشەی هۆرمۆناتی هەبوو پێویستە چارەسەر وەربگرێت.
- ڤایتامینی پێویست وەرئەگرێ ئەگەر کێشەی ڤایتامینی هەبوو.
- شامپۆی مینۆکسیدیل:
لەهەفتەیەکا 4 بۆ 5 جار بەکار دێت قژی تەڕ ئەکات و بۆماوەی 5خولەک پێوەی ئەبێت و مەساجی بۆئەکات.
شامپۆ زیاتر بۆ ڕاوەستانی ڕووتانەوەی قژ بەکاردێت
- مینۆکسیدیل بەبێ ڕێنمای دکتۆر بۆ خوار 18 ساڵ بەکارنایات.
-  باش وایە بەرچاوت یان بەشەکانی تری جەستەت نەکەوێ.
-  لەماوەی 2بۆ 4 مانگ ئەنجامەکەی دەر ئەکەوێ.

ئەم ڤایتامینانەش بۆ قژ بەسودن کە لە هەندێ شامپۆدا هەیە:
ڤایتامین B5 هەیە سودی چییە؟؟
ئەم ڤایتامینە پێویستە بۆ هەموو خانەکانی جەستە بەگشتی و خانەکانی قژ بەتایبەتی چونکە بەرپرسە لە گۆڕینی کاربۆهیدارات و پرۆتین و چەورییەکان بۆ ئەو ماددە خۆراکییانەی کە خانەکانی قژ پێویستیانە یانی خۆراک بۆ خانەکانی قژ دابین ئەکات بۆیە ئەم ڤایتامینە گرنگی شامپۆکە زیاتر ئەکات.

(بایۆتین) هەیە سودی ئەم بایۆتینە چییە؟
بایۆتین چییە؟؟؟
بایۆتین یەکێکە لەخێزانەکانی ڤایتامین b
کە کریاتینی جەستە ئەگۆڕێ بۆ ووزە و تاقە کە بەسودە بۆ تەندروست بوونی(پێست و قژ و نینۆکەکان)
-  ئۆمیگا و سیر و زینک و ڤایتامینەکان بەشێوەیە گشتی سودێکی زۆریان هەیە و خۆراکی قژن
-  بیرمان نەچێت ڤایتامینە دی و ماددەی کالسیۆم و ئاسن ئەگەر کەم بێت کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی ئەبێت بۆ قژ هەڵوەرین لەو کاتەدا ئەبێت بەشێوەی دەرمان وەریان بگرێت.
- شامپۆی کیتۆکۆنازۆڵیش یەکێکە لەو شامپۆیانەی سودێکی زۆری هەیە بو پاش بەکارهێنانی مینۆکسیدیل بۆ پاککردنەوەی قژ بەکاردێت
ئەوەش لەیاد نەکەین پاش بەکارهێنانی چارەسەرەکان ڕاستەوخۆ کاریگەرییەکەی دەرناکەوێ لانی کەم لە دووای مانگێ هەستی پێ ئەکرێت و لە دوو بۆ سێ مانگ کاریگەرییەکەی دەر ئەکەوێ.

دكتۆر سۆران محمد غریب

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری به‌رده‌وام بوونی ئازاری سه‌وڤانی ئه‌ژنۆ

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌رمبوونی ئێسك – هۆكاره‌كان ونیشانه‌كانی

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    شه‌قیقه‌ - چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی – چاره‌سه‌ركردنی

  • پێش 1 هەفتە

    شه‌قیقه‌ - هۆكاره‌كه‌ی و جۆره‌كانی

  • پێش 1 هەفتە

    نیشانە پێش وەختەكانی جەڵتە

  • پێش 1 هەفتە

    ھۆکارەکانی ئازاری باریکایی پشت "سێبەندە"

  • پێش 1 هەفتە

    نەخۆشیەکانی فەقەرات و ئینزیلاق

  • پێش 2 هەفتە

    نەخۆشی گەنم چییە؟ نیشانه‌كانی و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی

سەرەتا