12/02/2022
2720 جار خوێنراوەتەوە
تەرمی دانەر کە لە لافاوەکەی هەولێر ونبوو دۆزرایەوە
پەیام
بەرگری شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە سوپاس بۆ خودا تەرمی دانەر نەبەز تەمەن ١٠ مانگ دۆزرایەوە.
دانەر نەبەزی تەمەن ١٠ مانگ کە لە لافاوەکەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو خنکاو بزر بوو، لە ئێستادا تەرمەکەی دۆزرایەوە.
رۆژی ١٧ی ١٢ی ٢٠٢١ بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە لافاو لە شاری هەولێر و دەوروبەری دروستبوو بەوهۆیەوە زیاترلە ١٢ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداو زیانێکی زۆری ماددیش بەر هاوڵاتییانی ناوچەکە کەوت، هەرئەو کات تەرمی دانەر نەبەزی تەمەن ١٠ مانگ بە نادیاری مایەوە تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ ١٢ی ٢ی ٢٠٢٢ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ته‌رمی ئه‌و منداڵه‌ی کە دۆزراوه‌ته‌وه، دانه‌ر نه‌به‌زی 10 مانگه كه له لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێردا ونبوو، دایك و باوكی دانه‌ریش پشتڕاستیان كردوه‌ته‌وه كه ته‌رمی دانه‌ره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، تیمه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شه‌مامك كاتژمێر شه‌شی به‌یانی دوای گه‌ڕانێكی وورد و چڕ له نزیك گوندی سیاو ته‌رمی منداڵێكیان دۆزییه‌وه كه پێكهاتبوو له كه‌له‌سه‌ر و ئێسك و پرۆسك له‌كاتی ئێستاشدا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له ناسنامه‌كه‌ی.
دایك و باوكی دانه‌ریش ته‌رمه‌كه‌یان ناسیوه‌ته‌وه كه كوڕه‌كه‌ی خۆیانه و ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی له‌گه‌ڵ ئێسك و پرووسكه‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه جل و به‌رگی دانه‌رن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە