پێش 3 هەفتە 303 جار خوێنراوەتەوە

خوارده‌مه‌نییه‌ به‌سووده‌كان بۆ جگه‌ر

په‌یام

خۆشه‌ویستانم له‌سه‌ر زنجیره‌ باسه‌كه‌م له‌سه‌ر "جگه‌ر" له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا چه‌ند پۆستێكی‌ تێروته‌سه‌لم پێشكه‌شی‌ ئێوه‌ی‌ خۆشه‌ویست كرد، هه‌ر وه‌ك ته‌واوكه‌ری‌ ئه‌و بابه‌تانه‌م له‌م پۆسته‌شمدا باس له‌ "خوارده‌مه‌نییه‌ به‌سووده‌كان ده‌كه‌م بۆ جگه‌ر".

ئه‌وانیش پێكدێن له‌:

1- سیر: ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر(سیلینیۆم) و (ئه‌لیسین)ی‌ تێدایه‌ كه‌ بۆ جگه‌ر باشه‌، ده‌توانرێت ڕۆژانه‌ كه‌وچكێكی‌ چێشت سیری‌ كوتراو له‌گه‌ڵ ڕۆنی‌ زه‌یتون تێكه‌ڵ بكرێت و بخورێت.
2- گرێپ فرووت: ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر (ڤیتامینC) تێدایه‌ كه‌ (دژه‌ئۆكسید)ه‌، ڕۆژانه‌ خوارنه‌وه‌ی‌ كوپێك باشه‌.
3- گوێزه‌رو چه‌وه‌نده‌ر: هه‌ردووكیان ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر (بیتاكارۆتین)و (فلاڤۆنۆنیوئیدات)ی‌ تێدایه‌ كه‌زۆر باشن بۆ پاكژكردنه‌وه‌ی‌ جگه‌ر له‌ ژه‌هرو میكرۆب.
4- چای‌ سه‌وز: له‌هه‌موو خوارنه‌وه‌كانی‌ تر زیاتر (دژه‌ئۆكسید)ی‌ تێدایه‌، كه‌ جگه‌ر پاكژده‌كاته‌وه‌ له‌ ژه‌هرو میكرۆب.
5- ئه‌ڤۆگادۆ: (گلوتاسیۆن)ی‌ تێدایه‌ كه‌ جگه‌ر پاكژده‌كاته‌وه‌ له‌ ژه‌هر، ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ ئه‌ڤۆكادۆ ده‌خۆن به‌ به‌رده‌وام كه‌متر توشی‌ نه‌خۆشیه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ جگه‌ر ده‌بن.
6- سێو: ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر (په‌كتین)ی‌ تێدایه‌ كه‌ جگه‌ر ده‌پارێزێت له‌ ژه‌هرو میكرۆب.
7- ئاوی‌ لیمۆ: ڕێژه‌یه‌كی‌ باش (ڤیتامین س) ی‌ تێدایه‌، خواردنه‌وه‌ی‌ كوپێك ڕۆژانه‌، ئه‌و ژه‌هره‌ ده‌توێنێته‌وه‌ كه‌ چۆته‌ ناوجگه‌ر.

پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه‌ شه‌ریف قه‌ره‌داغی‌
پسپۆری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتی‌، نه‌شته‌رگه‌ری‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس و جگه‌ر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری به‌رده‌وام بوونی ئازاری سه‌وڤانی ئه‌ژنۆ

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌رمبوونی ئێسك – هۆكاره‌كان ونیشانه‌كانی

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    شه‌قیقه‌ - چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی – چاره‌سه‌ركردنی

  • پێش 1 هەفتە

    شه‌قیقه‌ - هۆكاره‌كه‌ی و جۆره‌كانی

  • پێش 1 هەفتە

    نیشانە پێش وەختەكانی جەڵتە

  • پێش 1 هەفتە

    ھۆکارەکانی ئازاری باریکایی پشت "سێبەندە"

  • پێش 1 هەفتە

    نەخۆشیەکانی فەقەرات و ئینزیلاق

  • پێش 2 هەفتە

    نەخۆشی گەنم چییە؟ نیشانه‌كانی و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی

سەرەتا