پێش 4 هەفتە 89 جار خوێنراوەتەوە

نۆكیا ڤێرژنه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌ندرۆیدی پێده‌گات

په‌یام

کۆمپانیای گووگڵ ئەوەی ڕاگەیاند کە ناوی فێرژنی Android Q گۆڕیوە بۆ Android 10 وە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە کۆتایی هات بەناونانی ڤێرژنەکانی ئەندرۆید بە ناوی شیرینیەکان، وە هەروەها گووگل ئەوەشی ڕایگەیاندووە هۆکاری سەرەکی بۆ لابردنی ناوی شیرینیەکان بۆ جیاوازی کلتوری ووڵاتەکان دەگەڕێتەوە کە لە زۆربەی ووڵاتان تێگەیشتن لە ناوی شیرینیەکان زۆر ئەستەم بوو.

دوای بڵاوبوونەوەی راگەیاندنەکەی گووگڵ ڕاستەوەخۆ کۆمپانیای HMD کە مافی بەکارهێنانی مارکەی نۆکیای هەیە وێنەیەکی پۆست کرد ئەوە ڕوونکردۆتەوە کە کەی نوێکرنەوەی ڤێرژنی Android 10 بە مۆبایلەکانی نۆکیا دەگات.

ئەوەی ماوە تا ئێستا هیچ کۆمپانیایەکی سەر بە ئەندرۆید ئەوەیان بڵاونەکردۆتەوە کە کەی فێرژنی نوێی Android 10 بە مۆبایلەکانیان دەگات وە چی جۆرە مۆبایلێکیش پێی دەگات، بەڵام چەند کۆمپانیایەک بەنیازن لە چەند ڕۆژی داهاتوو بە فەرمی ئەوە بڵاو بکەونەوە.

لەلایەکی ترەوە کۆمپانیای گووگڵ خەریکی ئامادەکردنی فێرژنی کۆتایی Android 10یە بۆ مۆبایلەکانی Google Pixel کە پێشبینی دەکرێ لە چەند ڕۆژی داهاتوو نوێترین ڤێرژنی Androidیان پێ بگات کە Android 10یە.

ئه‌ پێگه‌ی "تێك ئایی" وه‌رگیراوه‌..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گالاكسی به‌م دوو مۆبایله‌ بازاڕ قۆرخ ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    نرخی مۆبایله ‌نوێیه‌كانی ئه‌پڵ

  • پێش 2 هەفتە

    پوخته‌ی كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵ

  • پێش 2 هەفتە

    هاردی "ئێس ئێس ئێچدی" چییه‌؟

  • پێش 3 هەفتە

    نۆكیا مۆبایلێك ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ 27 ڕۆژ به‌بێ بارگاوی كردنه‌وه‌ كارده‌كات

  • پێش 3 هەفتە

    فه‌یسبوك ئه‌یه‌وێت ژماره‌ی لایكه‌كان بشارێته‌وه‌

  • پێش 3 هەفتە

    ئێران فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ''كیان''ی ناساند

  • پێش 3 هەفتە

    ئه‌پڵ سێ به‌رهه‌می نوێی ئایفۆن ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

سەرەتا