23/01/2022 466 جار خوێنراوەتەوە

تاگلیافیکۆ لە نێوان بەرشەلۆنە و ناپۆلی کامیانی هەڵبژاردووە؟

پەیام سپۆڕت- مەروان تالب

نیکۆلاس تاگلیافیکۆ بەرگریکاری یانەی ئەیاکس چاوەڕێی بەرشەلۆنە دەکات بۆ ڕۆیشتنی بۆ ئەو یانە کەتەلۆنییە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگ و ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە ئەوەیان  بڵاو کردۆتەوە، پاش ئەوەی تاگلیافیکۆ بڕیاریداوە لەم مێرکاتۆیەدا ڕیزەکانی ئەیاکس جێبهێڵیت، یاریزانەکەش هیواخوازە هەفتەی داهاتوو بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەیاکس بگاتە ڕێککەوتن و بچێتە یانە کەتەلۆنییەکەوە.

هەردوو سەرچاوە بەهێزەکە ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، بەرگریکارە ئەرجەنتینیەکە هێشتا لە پلانەکانی بەرشەلۆنەدایە بۆ چارەسەرکردنی باڵای چەپی بەرگری، بەرشەلۆنە تەنیا ئامادەیە بە خواستن ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، بەڵام یانە هۆڵندیەکە داوای کردووە بە هەمیشەی ئەو یاریزانە بگوازنەوە، تاگلیافیکۆش هیوادارە پێش داخستنی مێرکاتۆی زستانە پەیوەندی بە بەرشەلۆنە بکات.

لە کۆتایدا مۆندۆ ئاشکرای کردووە، نیکۆلاس ئۆفەرێکی لە ناپۆلییەوە پێگەیشتووە، بەڵام هێشا هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە و چاوەڕێی جوڵانەوەی بەرشەلۆنە دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 2 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    حەبیب نورمحمەدۆڤ ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە

سەرەتا