23/01/2022
269 جار خوێنراوەتەوە
هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانیی بەشداری لە كۆتاییهێنان بە دۆخی گرتووخانەی گوێڕان دەكات
پەیام
شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكدارانی داعش و هێزە
كوردییەكان لە چەند ناوچەیەكی شاری حەسەكەی خۆراوای كوردستان بۆ سێهەم ڕۆژە بەردەوامە
و زیاتر لە 100 كەسیش كوژراون، چەكدارانی داعشیش لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا گرتنی دەیان
پاسەوانی گرتووخانەكە ئاشكرا دەكەن.
ڕوانگەی سوری مافەكانی مرۆڤ بەرزبوونەوەی ژمارەی
كوژراوانی شەڕ و پێكدادانەكانی شاری حەسەكەی بۆ زیاتر لە 102 ڕاگەیاند.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت: تا ئێستا
34 ئەندامی هێزەكانی ئاسایش و پاسەوانەكانی گرتووخانەكە و دژەتیرۆر، حەوت هاووڵاتی
و 61 چەكداری داعش كوژراون."
لە نوێترین پێشهاتی ئەو ڕووداوەدا، ڕوانگەی سوری
كە ناوەندی كاری لە بەریتانیایە و بە ڕێگای خۆبەخشە ناوخۆییەكانی چاودێری شەڕی سوریا
دەكات، ڕایدەگەیەنێت: هێزێكی سەربازیی بە
پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان هەوڵی دەستگرتن بەسەر دۆخەكە و كۆتاییهێنان بە
شەڕ و پێكدادانەكەی گرتووخانەی گوێڕان دەدات.
لە تۆمارێكی ڤیدیۆییشدا كە ئاژانسی ئەعماقی
داعش بڵاوی كردووەتەوە دەستگیركردن و كوشتنی ژمارەیەك پاسەوانی گرتووخانەكەی تێدا
دەردەكەوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە