23/01/2022 147 جار خوێنراوەتەوە

بەریتانیا: کرملین پلانی دروستکردنی حکوومەتێکی لایەنگری رووسیای هەیە لە ئۆکرانیادا

پەیام

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایاگەیاند کە بۆیان دەرکەوتووە رووسیا پلانی دروستکردنی حکوومەتێکی لایەنگری رووسیای هەیە لە ئۆکرانیادا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە ''زانیاریمان لەبەردەستدایە کە نیشانی دەدات حکوومەتی رووسیا خوازیارە لە کیێڤ-دا سەرکردەیەکی لایەنگری رووسیا دەسەڵات بگرێتە دەست. پەرلەمانتاری پێشووی ئۆکرانیا، ئیڤێن مورایڤ وەک کاندیدێکی بەهێز دەبینرێت''.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە زانیاری هەیە دەزگای هەواڵگریی رووسیا بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سیاسەتمەدارانی پێشووی ئۆکرانیا و لەنێو ئەو کەسانەشدا سێریگی ئەربوزۆڤ کە لە ساڵی ٢٠١٢-٢٠١٤ جێگری سەرۆکوەزیران بووە، ئاندری کولیێڤ کە لە ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٢دا جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەرکانی سوپا بووە لە سەردەمی ڤیکتۆر یانوکۆڤیچی سەرکۆماری پێشووتری ئۆکرانیادا، ڤلادیمیر سیڤکۆڤیچ جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگریی نیشتمانیی ئۆکرانیا و مایکۆلا ئازارۆڤ کە لە ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٤دا سەرۆکوەزیران بووە.

بانگەشەی ئەوە کراوە، ئەو کەسانە لە پەیوەندیدان لەگەڵ هەواڵگری رووسیا کە لەئێستادا ئەرکدارە لە داڕشتنی پلانی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لیز تروس کە لە راگەیەندراوەکەدا بۆچوونی خراوەتەڕوو و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو زانیارییانە تیشک دەخەنە سەر رەهەندی چالاکی رووسیا بە مەبەستی تێکدانی شیرازە لە ئۆکرانیا.

لیز تروس بە پێویستی زانیوە رووسیا گرژیی کەم بکاتەوە، کۆتایی بهێنێت بە شەڕەنگێزی و کەمپینی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و باسی لەوە کردووە کە هەر هێرشێکی سەربازیی بۆسەر ئۆکرانیا باجێکی زۆری دەبێت و دەبێتە هەڵەیەکی ستراتیجیی گەورە.

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە ''هەڵوێستی بەریتانیا لەبارەی ئۆکرانیا روون و ئاشکرایە. بەشێوەیەکی روون پشتیوانی لە یەک پارچەیی خاکی ئۆکرانیا دەکەین لەناو سنووری نێودەوڵەتیی دانپێدانراودا بە کریمیا-شەوە. ئۆکرانیا وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەرییە''.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 38 خولەک پێش ئێستا

    ئه‌فریقا.. زیاتر له‌ هه‌شت ملیۆن مناڵ تووشی به‌دخۆراكی بوون

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    لەبەر هەڕەشەکانى روسیا، ئه‌مریكا 100 هه‌زار سه‌ربازی له‌ ئه‌ورووپا ده‌هێڵێته‌وه‌

  • 49 خولەک پێش ئێستا

    دوای جه‌نگێكی 82 رۆژه‌ ڕووسیا كۆنترۆڵكردنی شاری ماریۆپۆلی ڕاگه‌یاند

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەتای نوێی ئاوڵەی مەیموون لەناو هاوڕەگەزبازان بڵاودەبێتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    جۆ بایدن یەكەم سەردانی خۆی وەک سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئاسیا ئەنجام دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەمسا قەدەغەی لەسەر له‌چك كردنی خوێندکارانی باخچەی ساوایان ھەڵگرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای ئیتاڵیا سزای 12 ساڵ زیندانیی مامۆستا كرێكاری كەمنەكردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. سه‌ربازه‌كانی ئۆكرانیا له‌ ماریۆپول خۆیان راده‌ستی سوپای رووسیا كرد

سەرەتا