23/01/2022
219 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا ٩٠ تۆن چەک و تەقەمەنی رەوانەی ئۆکرانیا کرد
پەیام
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی
لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆکرانیا بڵاوکراوەتەوە، ئەو فڕۆکەیەی بڕی ٩٠ تۆن چەک و
تەقەمەنی هەڵگرتبوو، گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی بۆریسپۆل.
لە راگەیەندراوەکەدا
ھاتووە:”ئەم ھاوکارییە کە بۆ بەرگریکارانی بەرەی
پێشەوەی ئۆکرانیا رەوانەمان کردووە، نیشاندەری پەیوەستەیی بەھێزی ئەمریکایە بەرامبەر
مافی بەرگریکردنی شەرعی ئۆکراینا لە سەروەری خۆی".
لە راگەیەندراوەکەدا
ئەوەش خرایەڕوو کە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٦٥٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری ئەمنیی
پێشکەش بە ئۆکرانیا کردووە و لەوەتەی ساڵی ٢٠١٤-وەش پێدانی ھاوکاری لەم بوارە دوو
ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
راشگەیەندرا کە
ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە پێشکەشکردنی ھاوکاری لەم جۆرە بەمەبەستی بەھێزکردنی سوپای
ئۆکرانیا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە