22/01/2022
234 جار خوێنراوەتەوە
بە تۆمارکردنى ٢٤ پله‌ی ژێر سفر، پێنجوێن به ساردترین ناوچه‌ی هه‌رێم دیاریكرا
پەیام
بارینی به‌فرێكی زۆر و ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی به‌شوێنیدا هات و پله‌ی گه‌رمای بۆ 24 پله‌ی ژێر سفر دابه‌زاند، ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیانی قه‌زای پێنجوێنی سه‌ختتر كردووه. له‌و شاره به‌شێكی زۆر له دوكان و بازاڕه‌كان داخراون و شه‌قامه‌كانیش یه‌كپارچه به‌ستوویه‌تی.
سه‌رباری هه‌وڵی تیمه‌كانی شاره‌وانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هێشتا نه‌توانراوه گرفتی هاتووچۆ له‌و شاره چاره‌سه‌ر بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە