22/01/2022
238 جار خوێنراوەتەوە
پێچه‌وانه‌ی سه‌در، مالیكی جه‌خت له "حكومه‌تی شه‌راكه‌ت" ده‌كاته‌وه
پەیام
نوری مالیكی یه‌كده‌نگیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌شداری و به‌شدارینه‌كردن له حكومه‌تی داهاتووی به‌غدا دووپات ده‌كاته‌وه، پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی موقته‌دا سه‌دریش، باس له حكومه‌تی ته‌وافوق ده‌كات.
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، كه سه‌ركردایه‌تیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییش ده‌كات، له تویتێكدا نووسیویه‌تی، بۆ ئه‌وانه‌ی له په‌رۆشییه‌وه له‌باره‌ی چوارچێوه‌وه ده‌پرسن، ده‌ڵێین، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌هێز و یه‌كگرتوو و یه‌كهه‌ڵوێسته.
مالیكی هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، بیرۆكه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت، له‌سه‌ر بنه‌مای (شه‌راكه‌ت) و یه‌كترته‌واوكردن بونیاد نراوه، له‌ژێر سه‌قفی ده‌ستووردا.
نوری مالیكی دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، “چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆده‌نگه له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به یه‌ك هه‌ڵوێسته‌وه له به‌شداریكردن و به‌شدارینه‌كردن له حكومه‌تدا، پێداگریشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه له پێكهاته‌ی هاوپه‌یمانیی ته‌وافوقی، بۆ ڕێگری له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی دابنێت.
تویته‌كه‌ی نوری مالیكی له‌باره‌ی یه‌كده‌نگیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و میكانیزمی به‌شداری له حكومه‌تی داهاتوو له‌كاتێكدایه، باس له‌وه ده‌كرێت چه‌ند لایه‌نێكی چوارچێوه‌كه ئاماده‌ن به‌شداریی حكومه‌تی داهاتوو بكه‌ن، له‌كاتێكدا موقته‌دا سه‌در سووره له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه و به‌شداری پێ نه‌كردنی نوری مالیكی له حكومه‌ته‌كه‌دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە