22/01/2022
2140 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كه‌م بەشە خۆراکى مانگانەى ساڵی نوێ له‌م هه‌فته‌یه‌وه دابه‌شده‌كرێت
پەیام
وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ڕایگه‌یاند، یه‌كه‌م سه‌به‌ته‌ی خۆراكی ساڵی 2022 له چوارچێوه‌ی پسووڵه‌ی خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان له‌م هه‌فته‌یه‌وه دابه‌شده‌كرێت و جگه له ئارد شه‌ش ماده له خۆده‌گرێت.
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا ئاشكرایكرد، له‌م هه‌فته‌یه‌وه و له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی یه‌كه‌مین سه‌به‌ته‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سه‌به‌ته خۆراكییه‌كه جگه له ئاردی مانگانه، له شه‌ش مادده‌ی خۆراكی پێكهاتووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یانراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقدا هاتووه، مادده‌كانی سه‌به‌ته‌ی خۆراكییه‌كه بریتین له نۆك و فاسۆلیا و برنج و رۆن و شه‌كر و دۆشاوی ته‌ماته و كوالێتیشیان به‌رزه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به بڕیارێك دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراك بۆ به‌شێكی چین و توێژه‌كان ڕاگرت، كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووچه‌یان له‌سه‌رووی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دینار زیاتر و بازرگان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان و به‌ڵێنده‌ران و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین ده‌گرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە