22/01/2022
149 جار خوێنراوەتەوە
ته‌ندروستیی عێراق: منداڵانی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ بۆ سه‌ره‌وه ده‌توانن پێكوته وه‌ربگرن
پەیام
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكرد، ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان شه‌ش ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌یه واته منداڵانی پۆلی یه‌ك بۆ سه‌ره‌وه ده‌توانن پێكوته‌ی كۆرۆنا وه‌ربگرن.
جاسب حوجامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ڕاگه‌یاند: پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاری وه‌رگرتنی پێكوته‌ی بۆ كه‌سانی سه‌روو 12 ساڵ دا، ئێستاش بڕیاره‌كه ئه‌و منداڵانه ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان شه‌ش ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌یه.
به‌پێی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، هۆكاری بڕیاره‌كه بۆ زۆریی ژماره‌ی خوێندكاران له قوتابخانه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكاری ئه‌و ته‌مه‌نه له‌یه‌ك پۆلدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای به‌ركه‌وتنی زۆریان و كه‌میی خۆپارێزییان.
سه‌باره‌ت به ژه‌می سێیه‌می پێكوته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی دوو ژه‌می ته‌واوی پێكوته‌كه‌یان وه‌رگرتووه ده‌توانن دوای تێپه‌ڕینی شه‌ش مانگ ژه‌می سێیه‌می پێكوته‌كه وه‌ربگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە