22/01/2022 251 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. بەهۆى ھەناردەنەکردنی غازەوە حەوت ھەزار میگاوات لە بەرھەمھێنانی کارەبا کەمبووەتەوە

پەیام 

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەھۆی خراپی ئاووھەوا و ھەروەھا کەمکردنەوەی ھەناردەکردنی غاز، لە لایەن ئێرانەوە، حەوت ھەزار و میگاوات لە بەرھەمھێنانی کارەبا لە عێراق کەمبووەتەوە کە ئەوەیش کاریگەریی کردووەتە سەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی.

وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، بەھۆی خراپی ئاووھەواوە بەڕێژەی ٥٠ لەسەدا، دابینکردنی غازی نیشتمانیی لە کێڵگەکانی زوبێر، رۆژئاوای قورنە/١، باکوور و باشووری پارێزگای بەسرە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و بەوھۆیەوە بەرھەمھێنانی کارەبا نزیکەی شەش ھەزار و ٥٠٠ مێگاوات کەمیکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو ھەروەھا بەھۆی ئەوەی ھەناردەکردنی غاز، لە لایەن ئێرانەوە لە ٥٠ ملیۆن مەترسێحا لە رۆژێکدا بۆ ھەشت ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار مەترسیجا لە رۆژێکدا بۆ عێراق کەمبووەتەوە، ھەزار و ١٠٠ مێگاوات کارەبای نیشتمانیی کەمبووەتەوە و هاتووە:

"لەبەر ئەو هۆکارانە، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بە هاووڵاتییان، دامەزراوە گشتییەکان و کارگەکان کەمبووەتەوە" .

ساڵانێکی زۆرە، عێراق بۆ وەگەرخستنی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا پشتی بە ھاوردەکردنی غاز لە ئێران بەستووە، بەڵام ئێستا حکوومەتی ئێران بەھۆی نەدانەوەی قەرزەکانەوە لەلایەن عێراقەوە، ھەناردەکردنی غازی بۆ ئەو وڵاتە کەمکردووەتەوە.

لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە سەربە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو کە لە ساڵی ٢٠٠٥وە، ٨١ ملیار دۆلار بۆ کەرتی کارەبا خەرجکراوە، بێ ئەوەی رەوشی کارەبا باش بکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق بەنیازی كڕینی چەند كەشتییەكی دیكەی نەوتگوێزەرەوەیە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسی عێراق پێشبینی باران و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: بەمنزیكانە جێبەجێكردنی پلانی بوونی چەك لە دەستی دەوڵەت دەستپێدەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. وادەی كۆتایی بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەی چەك ڕاگەیەندرا

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەلائی: ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوە لە ئاسایشی عێراق

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا و عێراق كار بۆ ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنە و درێژخایەنی وزە دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: بە ڕەزامەندی ئەمریكا، ڕۆژانە 40 گەشت لە ئێرانەوە بۆ نەجەف دەستپێدەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: وەرزی زستان بێ زریانی خۆڵبارین دەبێت

سەرەتا