22/01/2022 365 جار خوێنراوەتەوە

فەڕمی.. ئانچلۆتی داهاتووی هازاردی لە ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا کرد

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

کارلۆ ئانچلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایدەگەیەنێت، ئیدین هازاردی بەلجیکی و هێرشبەری یانەکەی بۆ وەرزی داهاتووش لە پلانەکانیدا دەبێت و یانەکە جێناهێڵێت.

 لە میانەی ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی بۆ یاری یانەکەی بەرانبەر ئیلچی بۆی ساز کرا بوو، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی هازاردی تەمەن 31 ساڵ دەکەن، ئانچلۆتی وەڵامی پرسیاری پەیامنێرەکانی دایەوە و وتی: نەک تەنیا بۆ یەم وەرزە، بەڵکو بۆ وەرزی داهاتووش هازارد لە پلانەکانی ئێمەدا دەبێت و دەتوانم ئەوە دووپات بکەمەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی قەڵای سپی ئاماژەی بەوە کرد، هازارد بۆ یارییەکەیان بەرانبەر ئیلچی لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت.
سەبارەت بە ئامادەیی یاریزانەکانی دیکەی یانەکەی بۆ ئەو یارییە ئانچلۆتی ئەوەی ئاشکرا کرد، هەریەکە لە ئاسێنسیۆ و ماریانۆ و فایخۆ لە ماسولکەکانیاندا پێکانیان هەیە و یاری ناکەن، هەرچی کارڤاخاڵیشە تا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنای تێنەپەڕاندووە.

لە کۆتاییدا ئانچلۆتی وتی: پێموایە یاریزانەکانم لە دۆخێکی زۆر باشدان و ماندووبوونیان نەماوە، ساتی یاری هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشووریش نەک تەنیا ئێمە بەڵکو یانەکانی دیکەش گرفتی ڕۆیشتنەوەی یاریزانیان بۆ دروست دەبێت و ناچارین مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

  • پێش 3 هەفتە

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

  • پێش 4 هەفتە

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

سەرەتا