22/01/2022 272 جار خوێنراوەتەوە

کۆشکی سپی: پلانمان نییە فرۆشی چەک بە سعوودیە رابگرین

پەیام 

کۆشکی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد ئەمریکا نیگەرانە لە پێشێلکارییەکانی سعوودیە بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ، بەڵام لە ئێستادا پرسی وەستاندنی فرۆشی چەک بە سعوودیە لە پلانیاندا نییە.

جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی، لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەوەی "ئایا ئەمریکا نیازی هەیە فرۆشتنی چەک بە سعوودیە رابگرێت؟" رایگەیاند: "لە ئێستادا ئەم بابەتە لە رۆژەڤماندا نییە. لەگەڵ سعوودیە پەیوەندییەکی چەندین ساڵەمان هەیە. نیگەرانییەکانی خۆمان لە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵێک بابەتی دیکەدا بە سعوودیە راگەیاندووە. لە روانگەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاشەوە پەیوەندی ئەمنیمان لەگەڵ سعوودیە هەیە".

دەربارەی هێرشەکەی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی کە سعوودیە رابەرایەتییان دەکات، بۆ سەر شاری حودەیدەی رۆژئاوای یەمەن کە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی تیایدا بوونە قوربانی، ساکی رایگەیاند: "هەر رووداوێک ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی بێگوناه، رووداوێکی تراجیدییە. ئێمە بەرامبەر بەم بابەتە هەستیارین".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش داوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەكەن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەنجێك بە تۆمەتی ئاگركەوتنەوە كارەساتبارەكەی لۆس ئەنجلۆس دادگایی دەكرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ شی جین و پوتین لەسەر ڕێگریی ململانێی ئەتۆمیی ڕێك كەوتووین

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێچەوانەی ترەمپ، ڤانس خۆی دەپارێزێت لەوەی جەنگی ئێران بەپێویست بزانێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل لە جینۆسایدی مسوڵمانانی ڕۆهینگیادا هاوكاری میانماری كردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڤانس: ترەمپ بڕیاردەری شەڕی ئێرانە و ئەركی منیش پشتیوانیكردنیەتی

سەرەتا