22/01/2022 602 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێکى یەکێتى: لە رێکنەکەوتن هەموومان باج دەدەین بەڵام بۆ پارتی قورستر دەبێت

پەیام

ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە وتارێکیدا رایدەگەیەنێت "لە رێكنەكەوتن هەمومان باج دەدەین، بەڵام بەهۆی بەشداریكردن لەبەرەی "سەدر - حەلبوسی" ئەنجام ‌و باجەكەی بۆ پارتی قورستر دیارن".

راشیدەگەیەنێت "هەرچەندە، پارتی یەکلایەنە چۆتە ناو بەرەی صەدر – حەلبوسی و بەو هەنگاوەش درزی نێوان هەردوو هێزە سەرەکیەکەی کوردستان فراوانتر بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەرفەت بۆ رێککەوتنەوە و هەماهەنگی لەبەر دەستە".

ئاماژەى بەوەشکردووە: ڕەنگە یەکێتی و پارتی رێکبکەونەوە، کە ئەوەش ڕێگا ڕاستەکەیە، بەڵام لە بارێکدا ھەردوولا تاک تاک و بە جیاواز ڕێگای بەغدا بگرینەوە بەر ئەگەری دروستبوونی لێکەوتەی نەخوازراوی ھەیە. 

ئارێز عەبدوڵڵا ئەوەشى نوسیوە "وەدەستهێنانی ئەو پۆست و ئەم پۆست بۆ ئەم لایەن و ئەو لایەن لە چاو پێویستی و بەرپرسیارێتی کاری هاوبەش لە بەغدا هیچ بەهایەکیان نییە". 

هەروەک جەختى لەوەشکردووەتەوە: لە رێکنەکەوتن هەموومان باج دەدەین، بەڵام بە ھۆکاری بەشداریکردن لە بەرەی صەدر - حەلبوسی ئەنجام و باجەکەی بۆ پارتی قوڕستر دیارن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیاسەتی پارتی و یەكێتی قەیرانی بەردەوامی بەسەر خەڵكی هەرێمدا هێناوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: دەمانەوێت بە نرخی پاڵپشتیكراو نەوت و غاز و بەنزینمان بۆ دابینبكرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم بەغداد بە پێشێلكردنی شەش تەوەری سەرەكیی دەستوور تۆمەتبار دەكات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتی: داكۆكی لە چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا دەكەین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی گەیشتە سلێمانی

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان داوا لەیەکێتی‌ و پارتی دەکات بە ڕەهایی کۆتایی بەناکۆکییەکانیان بهێنن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی نوێ و سەرتاسەریی بارانبارین لە هەرێم دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەنگۆی کشانەوەی پێشمەرگە لە قەرەهەنجیر ڕەتدەکرێتەوە

سەرەتا