22/01/2022
147 جار خوێنراوەتەوە
پارێزگاری سلێمانی: سبەینێ دەوامی سەرجەم دامودەزگاکان لە کاتژمێر ( 10 بۆ 2) دەبێت
پەیام
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی سبەینێ دەوامی سەرجەم دام و دەزگاکان لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بۆ ٢ی دوانیوەڕۆ دەبێت.
ئەمڕۆ ٢٢ى ١ى ٢٠٢٢، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: لەبەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرما و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەو گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی ١ی ٢٠٢٢، لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ کاتژمێر ٢ ی دوانیۆڕۆ.
راشیگەیاند: دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری رۆژانەی خۆیاندا.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەى بەوەشکردووە: "هەر فەرمانبەرێک بەهۆی ئاستەنگی هاتوچۆوە نەتوانێت بگاتە سەر کارەکەی بە نەهاتوو هەژمار ناکرێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە