22/01/2022
226 جار خوێنراوەتەوە
ئێران و چین و ڕووسیا مانۆڕێكی ده‌ریایی هاوبه‌شیان ده‌ستپێكرد
پەیام
له‌كاتێكدا جیهان به دۆخێكی ئاڵۆزی سه‌ربازیدا تێده‌په‌ڕێت، هه‌ریه‌كه له ئێران و چین و ڕوسیا مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌ش ده‌ستپێده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له ئێران و چین و ڕوسیا مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان له ئاوه‌كانی زه‌ریای هیندیدا ده‌ستپێكرد، له‌كاتێكدا جیهان و به‌تایبه‌تیش ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا به دۆخێكی هه‌ستیاری ئه‌منی و سه‌ربازیدا له‌نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆراوا تێده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ك هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان ڕاهێنانه ده‌ریاییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ر سێ وڵات ده‌ستیان پێكردووه و بڕیاریشه ماوه‌ی سێ ڕۆژ بخایه‌نێت، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، 11 یه‌كه‌ی هێزی ده‌ریایی و سێ یه‌كه‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن تارانه‌وه له مانۆڕه‌كه‌دا به‌شدارییان پێ ده‌كرێت، هاوكات سێ یه‌كه‌ی ڕوسی و دوو یه‌كه‌ی هێزی ده‌ریایی چینی به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن و مانۆڕه‌كه له‌سه‌ر پانتایی 17 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مسته‌فا تاجه‌دینی وته‌بێژ به‌ناوی مانۆڕه‌كه‌وه به ئاژانسی هه‌واڵی موشریقی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه ئه‌مه سێیه‌م مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌شی نێوان ئێران و چین و ڕوسیایه و له داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌و سێ وڵاته دوایین مانۆڕی هاوبه‌شیان له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 له‌نێو ئاوه‌كانی كه‌نداوی عومان و زه‌ریای هیندی به‌ڕێوه‌برد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە