22/01/2022
142 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا چه‌ند كه‌سایه‌تی و كۆمپانیایه‌كی نزیك له حزبوڵڵاى خستە لیستی سزاكانه‌وه
پەیام
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سێ كه‌س و 10 كۆمپانیا كه په‌یوه‌ندییان به حزبوڵڵاى لوبنانییه‌وه هه‌یه، خسته لیستی سزاكانیه‌وه.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو نووسینگه‌ی كۆنتڕۆڵی سامانی بیانییه‌كان (ئۆفاك) سزای نوێی به‌سه‌ر حزبوڵڵادا سه‌پاندوه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سێ كه‌س و 10 كۆمپانیا خراونه‌ته لیستی سزادراوانه‌وه، كه په‌یوه‌ندییان به‌و ڕێكخراوه‌وه هه‌بووه.
ئه‌و سێ كه‌سه‌ش بریتین له عه‌دنان ئه‌یاد سه‌رمایه‌داری ئه‌ندامی حزبوڵڵا و جیهاد عه‌دنان ئه‌یادی كوڕی و عه‌لی عادل دیاب.
پێشتریش له 18ی كانوونی دووه‌مدا، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، به ئامانجی رێگری له پشتیوانییه داراییه‌كان بۆ حزبوڵڵای لوبنانی، سێ كه‌س و كۆمپانیایه‌كی گه‌شتوگوزاریی لوبنانیی خسته لیستی سزادراوانه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە