22/01/2022
253 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا: ئەگەر ڕووسیا بچێته ئۆكرایناوه داگیركارییەو به‌رپه‌رچی ده‌درێته‌وه
پەیام
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند به‌هاوتا ڕووسیه‌كه‌ی وتووه: ئه‌گه‌ر ڕووسیا بچێته ئۆكرایناوه ئه‌وه ده‌بێته داگیركاری و به‌رپه‌رچی ده‌درێته‌وه.
له شاری جنێڤ، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌باره‌ی كێشه‌ی ئۆكراینا له سویسرا به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه كه‌متر له‌و كاته‌ی بۆی دانرابوو كه دوو كاتژمێر بوو، خایاندی.
له‌وباره‌وه و له پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسییه‌كه‌ی، (ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ئاماده‌ین نیگه‌رانییه‌كانی رووسیا بڕه‌وێنینه‌وه، به‌ڵام ده‌شمانه‌وێت رووسیاش له نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه تێ بگات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وت: ئه‌مریكا ڕووسیای ئاگادار كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه سوپای ڕووسیا بچێته ناو خاكی ئۆكرانیاوه ئه‌وه به واتای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ دێت و ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت.
بلینكن وتیشی: ڕووسیا دوو بژارده‌ی له پێشه، بژارده‌ی ئاشتی و بژارده‌ی جه‌نگ، ئه‌مریكاش بۆ هه‌ردووكیان ئاماده‌یه.
لای خۆیه‌وه و دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، (سێرگی لاڤرۆڤ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش ڕایگه‌یاند: بلینكن به‌ڵێنی پێ داوم هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌لێمی نووسراوی پێشنیازه ئه‌منییه‌كانی ڕووسیا بداته‌وه.
لاڤرۆڤ وتیشی: ئێستا گوێمان له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ده‌میی ئه‌مریكا بوو له‌باره‌ی ناتۆ و ڕێكخراوی ئاسایش و هاوكاری ئه‌وروپاوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە