22/01/2022
237 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌تۆنیۆ گۆتێرێس: داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ڕووسیاوه ئه‌گه‌رێكی زۆر دووره
پەیام
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كان له ئه‌گه‌ری داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه ڕایگه‌یاند: دڵنیام ئه‌مه ڕوو نادات و هیوادارم واش بێت.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس دوای ڕاگه‌یاندنی كاره له‌پێشینه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ 2022 له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا و ئه‌گه‌ری داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه، وتی: پێویسته كێشه‌كان به ڕێگای دیپلۆماتی و به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی چاره‌سه‌ر بكرێن. داگیركردنی وڵاتێك له‌لایه‌ن وڵاتێكی دیكه‌وه دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی تیایداین له‌گه‌ڵ (داگیركاریدا) ناگونجێت، بۆیه داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ڕووسیاوه ئه‌گه‌رێكی زۆر دووره.
ئه‌م وتانه‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌كاتێكدایه هێشتا نێوانی هه‌ریه‌ك له ڕووسیا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی بارگرژی به‌خۆوه ده‌بینێت، به‌وپێیه‌ی له به‌رانبه‌ر له‌شكركێشیی ناتۆ بۆ سنووره‌كانی ئۆكرانیا، ڕووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر وڵاته‌كه و داگیركردنی ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە