22/01/2022 377 جار خوێنراوەتەوە

گواردیۆلا وادەی وازهێنانی لە کاری ڕاهێنەرایەتی ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

پێپ گورادیۆلای ئیسپانی ڕەتیدەکاتەوە پێش کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکەی لە یانەی مانچستەر سیتی بروات و ڕاشیدەگەیەنێت، هەر کاتێک هەست بە ماندوون بکات ئەوا واز لە کاری ڕاهێنەرایەتی دەهێنێت.

لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانی، سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە و وادەی وازهێنانی لە کاری ڕاهێنەرایەتی گورادیۆلا وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە و سەرەتا دەڵێت: داهاتووم لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی پەیوەستە بە ئەنجامەکانەوە و بەرپرسانی یانەکە هەموو شتێکیان بۆ فەراهەم هێنام و لەگەڵیان ئاسوودەم، ناتوانم ناپاکیان لەگەڵ بکەم و پێش کۆتایی هاتنی بۆندەکەم یانەکەیان جێبهێڵم، ئێمە تا ئێستا دووجار گرێبەستەکەمان نوێ کردۆتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا گواردیۆلا ئاماژەی بەوە کرد، هەر کاتێک هەستی بە هیلاکی و ماندووبوون کرد ئەوا بڕیاری وازهێنان لە کاری ڕاهێنەرایەتی دەدات، بەڵام لە ئێستادا هەست بە تەندروستی باش  و ئاسوودەی دەکات.

لە کۆتایشدا پێپ باسی لەوە کرد، یانەکەیان هێشتا دەتوانێت ئاستێکی باشتر نیشان بدات و بەشێک لە یاریزانەکانیش دەتوانن ئاستی خۆیان باشتر بکەن و وەرزی ئەمساڵ زۆری ماوە، پێویستە ئاگادار بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

سەرەتا