21/01/2022
415 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كێتیی ئه‌وروپا دان به حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیباندا ده‌نێت
پەیام
بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتوودا یه‌كێتیی ئه‌وروپا نوێنه‌رایه‌تیی دبلۆماسیی خۆی له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان بكاته‌وه و حكومه‌تی ئه‌و ولاته‌ش هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ئاماژه‌ی به گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی دبلۆماسیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كردووه بۆ كابوڵی پایته‌خت و بڕیاریشه له چه‌ند مانگی داهاتوودا بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا یه‌كێتیی ئه‌وروپا نوێنه‌رایه‌تیی خۆی و نێرده دبلۆماسییه‌كانی له كابوڵ كشانده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یان گرته‌وه ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشووی ئه‌فغانستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵاتن.
كردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له كابوڵ، به واتای دانپێدانانی ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا دێت به حكومه‌تی ئێستای ئه‌فغانستاندا كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە